ئۆجهلان هۆشداریى بهتوركیا دهداتو بهریتانیاش نامهیهكى مهترسیدار ئاراستهى كورد دهكات
10/02/2026
من نامەوێت هیج لەم بارەوە بنوسم یاخود بڵێم ، تەنها لەم پۆستەدا چەند پرسیارێک دەوروژێنم. ئەوەی کە دەیەوێت کۆمێنت بنوسێت هیودارم خۆی بەدوور بگرێت لە قسەی نابەجێ و هەروەها لە سۆز و خۆشەیستی ، یاخود ڕك و کینە ، بەڵکو بە مێشکی خۆی بیربکاتەوە پرسیارەکان بخاتە بەر ڕۆشنای ژیری خۆی و عەقڵییەوە .
من هیچ وەڵامێکم نابێت بۆ هیچ کۆمێنتێک و هیچ پرسیارێکیش لە کەسەوە وەڵام نادەمەوە ، بەڵام ئاماژە بە بینینی کۆمێنتەکانتان دەدەم.
پرسیارەکان:
یەك: بۆچی ئۆجەلان کە کەمتر لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و ڕووداوەکان بە ئاگا بوو تاکو بارودۆخی تورکیا و ئاکەپە و فاشییەتی دەسەڵات ، کەچی پێشبینی ئەم ڕووداوانەی کرد لە ڕٶژئاوادا ، بەڵام پێشبینی نەگەیشتنی پرۆسەی ئاشتییەکەی و پێشەوەنەچوونی نەکرد؟
دوو: ئۆجەلان لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا بۆی نەکرا یا ڕێگەی پێنەدرا کە تاکە پەیامێك سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و مەرج و بەندەکانی ئەو پرۆسەیە و قۆناخ بە قۆناخی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە [ دەزانم پەکەکە قۆناخ بە قۆناخ لەگەڵ داواکەی ئۆجەلاندا ڕۆیشت] و بەرواری دەرکردنی ڕاگەیاندنێک بە ئەنجامی ئەو پرۆسەیە، پەیامێکی نەناردە دەرەوە؟ هەروەها تاکو ئێستا ڕێگەی پێنەدراوە کە لە ڕادیۆە یاخود بە یو تیوب یا لە تی ڤی یەوە شتێك بڵێت ، بەڵام لە ماوەیەکی کەمتر لە دوو هەفتەدا توانی ئەم هەموو ڕاگەیاندنە بنێرێتەوە دەرەوە ڕەنگە کۆبونەوەشی کردبێت لەگەڵ بەرپرسانی هەموو لایەکدا ، ئەم سوڵحکردنانە کە لەو ڕاگەیاندنەی سەرەوەدا هاتووە وا دەردەکەوێت کە ئەم وەکو سەرۆکی لایەنێکی بە فەرمی ناسراوی ئازاد ، سەربەست، ڕاو بۆچونەکانی خۆی دەربڕیوە. ئایا ئەمانە دەکرێن ؟
سێ: باشە کە ئەمە لە ئارادا هەبوو بۆچی هەسەدە وخۆسەریی ئەمانەیان هەر زۆر زوو پاش یەك ڕٶژ دوای ئاگربەستییەکە بە خەڵك نەوت کە لە کاتێدا فشارێکی زۆر زۆریان لەسەر بوو بۆ پاساودانی قەبوڵکردنی ئەو ئاگربەستییە؟
چوار: ئاکەپە و میتی توکی زۆر زۆر زیرەکن ، ڕەنگە ئەوان پەیان بەوە بردبێت کە ئۆجەلان و هەژموونی ئۆجەلان و شەخسییەتی ئۆجەلان زۆر ڕوو لە دابەزینە. بۆ ئەوەی کە ئەو مەکانەی پێ بدەنەوە و کارایی و توانا و دەنگ و هەژموونی بۆ بگێڕنەوە تاکو هەموو لایەك باوەڕی بەوە هەبێت کە ئەو ڕٶڵی سەرەکی هەیە و تەنانەت پێشبینیش دەکات بۆ ڕووداوەکان … بۆ ئەمەش خوێنەرانی ئەم پۆستە: تۆ ئەوەت لا دروست نابێت کە ئەمە پلانی میتە و بەناوی ئۆجەلانەوە بڵاوی دەکەنەوە؟ واز لە دەم پارتی بێنن، مەیان کەن بە شاهید، ئەوان نەك هەر کڵاویان کراوەتە سەر بەڵکو تەپلەشیان کراوەتە سەر .