Categories
Kurdish

ئێمەی خوێنەری کورد فێرین قسە لەسەر فکری نەیارمان دەکەین بێ ئەوەی شتێك لە مێژوی ئەو فکرە و ئاراستەکانی بزانین.

ئێمەی خوێنەری کورد فێرین قسە لەسەر فکری نەیارمان دەکەین بێ ئەوەی شتێك لە مێژوی ئەو فکرە و ئاراستەکانی بزانین

08/09/2023

گەر بتەوێت گەشەی فکری بکەیت و هەندێك لایەنی ناڕۆشنی فکرت دەرکەوێت زیاتر بە گفتوگۆ و لێدوان لەگەڵ نەیارانی فکریتدا ڕوودەدات . خوێندنەوەی نوسین و کتێبەکانی نەیارانی فکریتە کە گەشەی زیاتر بە فکرت دەدات زۆر زیاتر لە قوڵبوونەوەت لە فکرتا.

من خۆم ئەوەندەی لە ڕای دژ بە فکرم سوودم بینیوە هەرگیز نیوەی ئەوە سوودم لە قسە و لێدوان لەگەڵ هاوبیرانی خۆم و قووڵبوونەوە لە نوسین و کتێبە ئەنارکیستییەکاندا نەبینیوە. هەر ئەوەشە کە چێژێکی زۆر دەبینم لە لێدوان لەگەڵ نەیارانی فکریم دا و بە نەرم و نیانی مامەڵە لەگەڵ کۆمێنت و بۆچوونە جیا جیاکانیاندا دەکەم.

ئا لەم ڕوانگەی سەرەوەیە کە دەڵێم گەر وەختت هەیە ، گرنگ نییە تۆ لەگەڵ ئەو نامیلکەدا دێیتەوە یا نا، دەکرێت گەر بخوازیت کاتژمێرێك بدەیت بە خوێندنەوەی.

ئەم نامیلکەیە لای زۆرێك لە کتێبخانە دەستگێڕەکانی بەردەرکی سەرا و لای هەندێك لە کتێبخانەکانی وەکو: غەزەلنووس، یادگار و ژیان لەسەر شەقامی پیرەمێرد، خانەی بڵاوکردنەوە لام وایە شوێنی کتێبخانەی کۆنی سلێمانییە لە شەقامی مەوەلەوی، هەروەها جەمال عیرفان دەتوانیت دەستت بکەوێت.

ئەگەر دەشخوازیت لەسەر ئۆنلاین بیخوێنیتەوە ئەوە لە مێسنجەرەوە بە پەیامێك ئاگەدارم بکەرەوە تاکو بۆت بنێرم.

زاهیر باهیر

سلێمانی

08/09/2023

Leave a Reply