Categories
Kurdish

ئێمەی کورد تەنانەت دڵخۆشین بە ڕاگەیاندنی زیقەتۆرەیەکی ئەمریکی

ئێمەی کورد تەنانەت دڵخۆشین بە ڕاگەیاندنی زیقەتۆرەیەکی ئەمریکی

14/01/2026

ئێمەی کورد تەنانەت دڵخۆشین بە ڕاگەیاندنی زیقەتۆرەیەکی ئەمریکی  ، ببورن سیناتۆرێکی ئەمریکی کە هەر بە قەدەر من شتی بە دەستە .  ئەمە هەواڵێکە دەبێتە هەواڵی گرنگی ڕۆنامە و ماڵپەڕە کوردییەکان .

کورد قسەی جوانی  هەیە کە دەڵێت خنکاو پەنا بۆ چڵەپووشێك دەبات بۆ ڕزگاربوونی، گەرچی کورد لە ڕۆژئاوادا نەخنکاوە و لەو پەڕی بەهێزیدایە ، ئەوەی کە ڕویدا لە حەڵەب شکست نەبوو بەڵکی قارەمانێتی و ئازایەتی بوو سەرەڕای ئەوەی کە زۆرێك لە خەڵکانی عەرەبی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

متمانەت بە خۆت بێت نەك بە هاشە و هوشەی زیقەتۆرەیەکی ئەمەریکی یا پەڕلەبەرێکی پەڕلەمانی بریتانیا و ئەوروپا.

Leave a Reply