Categories
Kurdish

ئەرجەنتین دوای ئەم هەڵبژاردەنە بارودۆخی ئابووری خراپتر دەبێت

ئەرجەنتین دوای ئەم هەڵبژاردەنە بارودۆخی ئابووری خراپتر دەبێت

04/11/2025

پاش ئەوەی سەرۆکی بەرازیل، Javier Milei ، هەڵبژاردنەکەی هەفتەی پێشوی بردەوە بە هاوکاری 40 ملیار دۆلار کە دۆناڵد تراپ بڕیاری دا بیدا بە برازیل بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری داڕماوی وڵاتەکە ، زۆربەی دەنگدەران بۆ بەردەوامبوونی لە حوکمدا دەنگیان پێدا.

خەڵکی برازیل ئەوەیان لەبیر نەچووە کە لە ماوەی ئەم دووساڵەی حوکمی ئەودا، Javier  Milei ژیانیان خراپتر بووە نەك باشتر .  ئەوەی کە هانی دان کە دەنگی پێبدەنەوە ئەو هاوکارییەی ترامپ بوو کە باوەڕیان وایە بەوە ئابووری برازیل باشتر دەبێت هەر ئاواش ژیانی ئەوانیش .

Javier Milei دوای دەستبەکاربوونی لە مانگی کانوونی دووەمی 2023،  ئەو پێشتر وەکو ئابووریناس و شارەزای پێشووی تەلەفزیۆن، پلانێکی جددی “زنجیر مۆری”ی بۆ سیاسەتی سكگوشین ، تەقەشوف، دەستپێکرد، خەرجییەکانی فیدراڵی کەمکردەوە، کرێ و مووچە و خانەنشینی سڕ کرد، کارە گشتیەکانی ڕاگرت و یارمەتییەکانی کەمکردەوە.

بۆ بەدیهێنانی هێنانە خوارەوەی نوقسانی بوجە بۆ ڕادەی سفر، هەروەها ڕێبازێکی “چارەسەری شۆک”ی بۆ پێسۆ [ دراوی برازیل]  هێنایە ئاراوە، سەرەتا نزیکەی 55% بەهای دراوەکە دابەزی. لە لایەکەوە توانی هەڵاوسانی پارە  لە زیاتر لە 211% لە ساڵی 2023 بۆ 32% تا ئەیلوولی 2025 دابەزێنێت – کە هێشتا بە پێی ستانداردە جیهانییەکان بەرزە، بەڵام گەیشتە ئاستێک کە ئەرجەنتینیەکان ساڵانێکە نەیانبینیبوو. لە لایەکی دیکەوە تێکڕای داهاتەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، ئەمەش توانای کڕینی هێناوەتە خوارەوە ، لەکاتێکدا قەرزی خێزانەکان بەرزبووەتەوە و ڕێژەی هەژاری بۆ سەرووی 50% زیادی کردووە پێش ئەوەی لەم دواییانەدا بۆ 31.6% دابەزێت.

دوای دابەزینی سەرەتایی بەهای ‘پێسۆ’، یەکێک لە ڕێوشوێنە سەرەکییەکانی Javier Milei  بۆ سنووردارکردنی هەڵاوسانی دراوی وڵاتەکەی بوو لە فرۆشتنی دۆلار و پاڵپشتیکردنی بەهای دراوەکە – کە بەپێی زۆرێک لە شیکارەکان ‘پێسۆ’ ی بە شێوەیەکی دەستکرد بەهێز کردووە. بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە فرۆشتنی دۆلار، سەرۆک لە مانگی نیساندا ڕووی لە قەرزێکی 20 ملیار دۆلاری کرد لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی – کە 14 ملیار دۆلاری پێشتر خەرج کردووە – و لەم دواییانەشدا ترامپ بە 40 ملیار دۆلار هاوکاری کرد.

بەرهەمهێنەرانی پۆشاك و قوماش ڕووبەڕووی دوو کێشە بوونەتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی هێزی کڕینی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دابەزیوە، خەڵک کەمتر جل و بەرگ دەکڕن و ئەوانەی هێشتا توانای کڕینی جلوبەرگیان هەیە زۆرجار بەرهەمی هاوردەکراو هەڵدەبژێرن، کە لەگەڵ دۆلاری “هەرزان”دا، گونجاوتر بوون. تەنانەت یەکێک لە گەورەترین خولیاکانی ئەرجەنتین کاریگەری لەسەرە.

 بەپێی ڕاپۆرتێکی سەنتەری ئابووری سیاسی ئەرجەنتین (CEPA)، فرۆشی شەرابی ناوخۆیی – کە نزیکەی 70%ی بەرهەمهێنان پێکدەهێنێت – لە مانگی ئابدا بە ڕێژەی 17.1% دابەزیوە. لەگەڵ بەهێزبوونی ‘پێسۆ’، شەرابی ئەرجەنتینی لە دەرەوەی وڵاتیش گرانتر بووە و قەبارەی هەناردەکردن لە نێوان مانگی یەک و ئابدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 8.4% دابەزیوە.

گالفیۆنی دەڵێت: “ئێمە دژی هاوردەکردن نین، ئەوەی لەگەڵیدا هاوڕا نین ئەوەیە کە دەبێت لە ژێر نایەکسانییەکی ڕەهادا ڕکابەری بکەین”، کە مەزەندە دەکات تەنها کەرتی بەرهەمهێنانی پۆشاک و  قوماش لە دوای دەستبەکاربوونی Javier Milei 300 کۆمپانیا و 12 هەزار هەلی کار لەدەستداوە. لە سەرانسەری هەموو کەرتەکاندا، لە نێوان 205 بۆ 250 هەزار هەلی کاری فەرمی – ئەوانەی کەوتوونەتە ژێر یاساکانی کارەوە – لە ئەرجەنتین لە هەمان ماوەی ساڵدا لەدەستچوون، زۆربەیان لە بواری بیناسازی و بەرهەمهێناندا بوون و نزیکەی 18 هەزار شوێنی بازرگانیش داخراون.

ڕۆکسانا ماوریزیۆ، مامۆستای ئابووری لە زانکۆی بوینس ئایرێس دەڵێت: “کاتێک کارە فەرمیەکان لەدەست دەچن، خەڵک دەبێت ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ بەدەستهێنانی داهاتێک بۆ ئەوەی بژین. ئەوەی بەزۆری ڕوودەدات ئەوەیە کە کرێکاری نافەرمی زیاد دەکات”، ئاماژەی بەوەشکرد کە کرێکارە نافەرمیەکان ئێستا 43.2%ی هێزی کار پێکدەهێنن و نیوەیان داهاتێکی ئەوتۆیان نییە بۆ ئەوەی بتوانن بژین.

بەو شێوەیە وەکو هاووڵاتییەك وتی “تۆ یان هەژاری یان دەوڵەمەند” ئەرجەنتینیەکان کە لە ژێر سیاسەتی سک هەڵگوشنی Javier Milei  خەبات دەکەن سەرەڕای دابەزینی هەڵاوسان، زۆرینەیان شکست دەهێنن لە دابینکردنی بژێوی ژیانیان، چونکە کرێ و هێزی کڕینیان دابەزیوە.

دوای هەڵمەتێک کە تیایدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕزگارکردنی قەرزی 40 ملیار دۆلاری بۆ وڵاتەکەی ڕاگەیاند و بەردەوامی هاوکارییەکانی بە مەرجی سەرکەوتنی هاوتا ئەرجەنتینییەکەی کرد، Javier Milei بە جیاوازییەکی زۆر لە ئۆپۆزسیۆنی برازیلی بردەوە.

ڕۆژانی پێش دەنگدانەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان سەرۆك Javier Milei بە نزمترین خاڵ لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵی دەسەڵاتیدا وەسف کرا، کە بەهۆی دابەزینی ئابووری و تۆمەتەکانی گەندەڵیەوە ڕووی دابوو. تەنانەت خودی خۆی دانی بەوەدانا کە بەو ئەنجامە بەرفراوانە سەری سوڕماوە.

Leave a Reply