Categories
Kurdish

بارودۆخی کرێکارانی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا

بارودۆخی کرێکارانی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا

25/09/2024

لەم ڕۆژانەدا ئیسرائیل تۆمەتبار کرا بە شکاندنی یاسای جیهانی کار بە ڕاگرتنی مووچەی کرێکارانی فەلەستینی.

دە سەندیکای کرێکاری ئیسرائیلیان بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کار تۆمەتبار کردووە بە ڕاگرتنی مووچە و یارمەتییەکانی زیاتر لە 200 هەزار کرێکاری فەلەستینی لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە. حکومەتی ئیسرائیل تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی “ئاشکرا”ی ڕێککەوتننامەی پاراستنی کرێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار، کە زۆرێک لە فەلەستینییەکانی تووشی هەژارییەکی زۆر کردووە.

ئەسەف ئەدیڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی کرێکارانی مان، کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کرێکارانە لە ئیسرائیل و دەستی لە تۆمارکردنی سکاڵاکەدا نەبووە، دەڵێت: “دوو سەد هەزار کرێکار لە کەناری ڕۆژئاوا کارەکانیان لەدەستدا”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هیچ قەرەبوویەکیان وەرنەگرتووە و لەو کاتەوە بەدەست هەژارییەکی زۆرەوە دەناڵێنن. وتیشی  “هەزاران کرێکار کە مەترسی چوونە ناو ئیسرائیل بەبێ مۆڵەت، ڕووبەڕووی سەرکوت و زەلیلکردن و تەنانەت مردنیش دەبنەوە. کرێکاران چینێکی کۆمەڵایەتی سەرەکین لە کۆمەڵگەی فەلەستین کە ئاشتیخوازن و پەیوەندییان بە حەماسەوە نییە و بەم پێیەش نابێت سزا بدرێن”. بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی کاروباری نێودەوڵەتی، تێکڕای مووچەی ڕۆژانەی کرێکارانی فەلەستینی لە ئیسرائیل 297.30 شیکڵ بووە (79 دۆلار) و تێکڕای مووچەی هەفتانە لە نێوان 2100-2600 شیکڵ (565-700 دۆلار) بووە.

دوای هێڕشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر ئیسرائیل مۆڵەتی کارکردنی بۆ نزیکەی 13 هەزار کرێکاری فەلەستینی لە کەرتی غەززە هەڵوەشاندەوە کە پێشتر بە شێوەیەکی یاسایی لە ئیسرائیل کاریان دەکرد.  بە پێی کورتەنامەیەکی یاسایی لەسەر سکاڵاکە، بەو هۆیەوە ئەو کرێکارانە لە مانگی ئەیلول و ئۆکتۆبەرەوە کارەکەیان  بێ مووچە بەجێهێشت.   ئەمە جگە لەوەی کە نزیکەی 200 هەزار کرێکاری فەلەستینی دیکە لە کەناری ڕۆژئاواوە کە لە ئیسرائیل دامەزراون، ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو ئیسرائیلەوە، هەروەها هیچ ئاگادارییەکی کۆتاییهێنانیان پێنەدراوە، بەپێی کورتەنامەکە، کە باس لەوە دەکات کە ئەوان قەرزاری ئەو کرێیەن کە لە گرێبەستی دامەزراندنەکانیاندا دیاری کراوە بۆ کارەکانی پێشوویان و مانگی دواتر .

سەندیکاکان ئیدعای ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل ڕێککەوتننامەی پاراستنی کرێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار پێشێل دەکات، کە لەلایەن سەد وڵاتی ئەندامەوە پەسەندکراوە، لەنێویاندا ئیسرائیلە کە لە ساڵی 1959واژۆی کردوەو .

ڕاپۆرتێکی مانگی ئایاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار مەزەندەی کردووە کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە بێکاری لە نێو  فەلەستینییەکاندا بە تەواوی بەرز بووەتەوە. لە کۆتاییدا هاتووە: “زەرەرمەندی بەرهەمهێنانی ئابووری لە سەرانسەری خاکی داگیرکراوی فەلەستین بە نزیکەی 19 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ڕۆژێکدا مەزەندە دەکرێت.”

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار، زیاتر لە 500 هەزار هەلی کار لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا لەدەستچوون، ئەمەش دیمەنێکی ئابووری لە ئێستاوە ترسناک بۆ فەلەستینییەکان خراپتر کردووە. لە مانگی ئازاردا محەمەد مستەفا، سەرۆکوەزیرانی فەلەستین وتی کە ڕێژەی بێکاری لە 89%دایە.

سەندیکاکانی پشت سکاڵاکە نوێنەرایەتی نزیکەی 207 ملیۆن کرێکار لە زیاتر لە 160 وڵاتدا دەکەن.

Leave a Reply