Categories
Kurdish

بار و دۆخی ئێستای غەززە *

بار و دۆخی ئێستای غەززە *

08/10/2024

+ زیاتر لە 43 هەزار کەس کوژراون واش تەخمین کراوە کە زیاتر لە 10 هەزار جەستەش لە ژێر دار و پەردوودان و هێشتا کۆنەکراونەتەوە.

 

ئێمە دەزانین کە 48 مانگی یەکەمی ژیانی منداڵ گرینگترە بۆ گەشەکردنی مێشک لە چاو 48 ساڵی دواتر. لەگەڵ  ئەوەشدا کە
ئەمڕۆ منداڵان نیوەی یەک ملیۆن و 900 هەزار ئاوارە لە غەززە پێکدەهێنن،
 تەنها دابینکردنی کەمێکی زەروورییەکان بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو، کۆرپە، منداڵی ساوا و ژنانی دووگیان و شیردەر هەیە.

+ غەززە ئەمڕۆ لە هەموو شتێک تا ڕادەیەك بێ بەشە ، بۆ هەر 850 کەسێک یەک تەوالێت هەیە.

  لە سەدا هەشتا و پێنجی دایک و باوکان باس لەوە دەکەن کە منداڵەکانیان لانیکەم ڕۆژێکی تەواو بێ خۆراک بوون.

+  ئێستا 346 هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ پێویستیان بە خۆراک و ماددە خۆراکییە تەواوکەرەکان هەیە و لانی کەم 50 هەزاریان بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن.

+ زیاتر لە 40%ی خێزانەکانی غەززە چاودێری ئەو منداڵانەیان کردووە کە هی خۆیان نین. بەگشتی 20 هەزار منداڵ بێ باوك بوون، بێ سەرپەرشتین یان لە خێزانەکانیان دابڕاون.

 + لە کۆی 10 منداڵ لە هەندێک کەمپدا شەش منداڵ تووشی بزڕکاندنی قسە بوون یا توشی جۆرێك لە لاڵێتی هاتوون ، هەروەها  کێشەی دیکەی پەیوەست بە پەیوەندیکردنەوە بوون .

   زۆرێک لەوانەی کە بەهۆی شەڕەوە تووشی برینداربوون و بڕینی بەشەکانی جەستە بوون، تەنیا پێویستیان بە چاودێری پزیشکی و نەشتەرگەری فریاگوزاری نییە، بەڵکو پێویستیان بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی و بەرنامەی خۆڕاگری هەیە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی زەبر و زەنگەکانیان ببنەوە. منداڵانی خوار پێنج ساڵ پێویستیان بە سەنتەری چاودێری، چاودێر، مامۆستا، دەروونناس و دابینکردنی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەبێت.

  لە ئێستادا هیچ شوێنێک لە غەززە بە سەلامەت دانانرێت بۆ پەروەردەی منداڵان.

+  نەک هەر 11 هەزار منداڵ و 411 مامۆستا گیانیان لەدەستداوە، بە مەزەندە 15 هەزار و 394 قوتابی و دوو هەزار و 411 مامۆستاش بریندار بوون.

+ نزیکەی هەموو قوتابخانەکان و زۆرێک لە باخچەی ساوایان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە یان لەناوچوون.

  وێنە مانگی دەستکرد کە لە مانگی تەمموزدا لەلایەن پۆلی پەروەردەی جیهانییەوە گیراوە، دەرکەوتووە کە 93%ی قوتابخانەکان هەندێک ئاستی زیانیان بەرکەوتووە، و 85%ی قوتابخانەکان پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوە دەبێت.

+ ڕاپۆرتێکی نوێی ئەکادیمیەکانی زانکۆی کامبریج و سەنتەری توێژینەوەی لوبنانی دەریدەخات کە – بەهۆی سەرەتا پەتاکە و ئێستاش شەڕ – قوتابیانی غەززە هاوتای نزیکەی دوو ساڵی خوێندنی خوێندنیان لەدەستداوە.

+ لانی کەم 885 لەوانەی لە بەشی تەندروستی و بەتەنگەوەهاتنەوە کاریان دەکرد کوژراون .

+ 128 ڕۆژنامەنوس و کارمەندی میدیا کوژراون ، 40ی دیکەش بریندار بوون ، ئەمە بێ لە کارمەندانی یو  ئێن .

   لە سەدا 90ی خەڵکەکەی لە شوێنی خۆیان هەڵکەنراون و لە سەدا 80ی خانووە بیناکانی دیکە وێران کراون یا بە کەڵکی ژیان نەماون.

………………

*ئەم  زانایاریانە لە ئۆین جۆن ڕۆنامەنووس ، گوردن براون کۆنە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەروەها لە گوگڵەوە وەرگیراون.

Leave a Reply