Categories
Kurdish

با نموونەی فەرەنسا وەرگرین لە هاندانماندا

با نموونەی فەرەنسا وەرگرین لە هاندانماندا

15/10/2025

ئەوانەی  کە دەڵێن هیچ ناگۆڕرێت و ناڕەزاییەکان بە هیچ کوێیەك ناگات با تەماشایەکی فەرەنسا بکەن تاکو بزانن کە ناڕەزایی خەڵک چۆن پلانەکانی حکومەت پوچەڵ دەکاتەوە یاخود ڕایان دەگرێت.

ناساندن و بەڕێکردنی پرۆژە/ لائیحەی سیاسەتی تەقەشوف [ سک هەڵگوشین و دەستگرتنەوە] کە لەو کاتەوەی کە ماکرۆن هاتۆتە سەر حوکم بە تایبەت لە ساڵی  2023 وە ئامانجێکی گەورەی بووە و دەیەوێت جێبەجێی بکات کە لەوانە بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینبوونە لە 62 ساڵییەوە بۆ 64 ساڵ .

هەر لە ئەمساڵدا دوو سەرۆكوەزیران ناچارکران بە دەستکێشانەوە لە کارەکانیان بە هۆی بەرهەڵستی پەڕلەمانتاراناوە کە خواستی خەڵکەکەیە کە ناڕەزاییە دژ بە سیاسەتەکانی ماکرۆن.  هەفتەی پێشووش سەرەکوەزیرانی نوێ دەستی لەکار کێشایەوە هەر لەبەر ئەوەی نەیتوانی کە سیاسەتی تەقەشوف جێبەجێ بکات بەڵام لەم ڕۆژانەدا ماکرۆن داینایەوە و بەڵێنی ئەوەی دا کە حکومەت دەستبەرداری سیاسەتی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینبوون دەبێت تاکو مانگی یەکی ساڵی 2028 هەروەها هیچ  بڕیار و لائیحەیەك بەسەر پەڕلەماندا تێناپەڕێت تاکو سەرەک کۆمار بریاری لەسەر بدات و سەلاحییەتی خۆی بەکاربهێنێت.

شکستی حکومەت لەم دوو سیاسەتەدا سەلماندی سەرەنجامی ناڕەزایی خەڵکی فەرەنسا بوو بە هەموو چین و توێژاڵەکانییەوە ، دوای ئەوەش سەلماندی کە کولتوری شۆڕشگێرانە واتە پاشخانی شۆڕشگێڕانەی خەڵک و ڵاتەکە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حکومەت و تەنانەت هێنانەخوارەوەشی .

Leave a Reply