Categories
Kurdish

بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی/ سۆشیالیزمی لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاراندا زۆر جیاوازن . 

بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی/ سۆشیالیزمی لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاراندا زۆر جیاوازن .

17/11/2025

بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی کاری  کرێگرتە و سیستەمی سەرمایەداریدایە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ناچینایەتی و ناپلەبەندیی.

هەرچیش بزوتنەوەی کرێکارییە لە هەوڵی باش کردنی هەل و مەرجی سەر کار و زیادکردنی کرێ و باشترکردنی ژیانیانە.  بەواتایەکی دیکە کار لەسەر ڕتوشکردن و ڕیفۆرمکردنی سیستەمی سەرمایەداری و مانەوەی دەکەن.

تا ئێستاش خەباتی کرێکاران خەباتی ئابووریانەیە نە سیاسیانە ، خەباتی نقابیانەیە نە حیزبییانە ،  دژ بە دەسەڵات و دەوڵەت نییە، بەڵکو خۆگونجاندن و ڕەواییبوونی خۆیەتی لە سای سیستەمەکەدا بەڵام بە ژیانێکی باشترەوە. کرێکاران  دەتوانن حکومەتەکان ، دەوڵەتەکان لە ماوەیەکی کەمدا بگۆڕن بەڵام ناتوانن و ناشیانەوێت هەرەس بە سیستەمەکە بهێنن و بیگۆڕن .

 توخم و حیزبە کۆمۆنیستەکان/ سۆشیالیستە دەسەڵاتخوازەکان خۆیان باش دەزانن کە کرێکاران شۆڕشگێر نین بە واتای لەناو بردنی سیستەمەکە و دامەزاندنی سۆشیالیزم/  کۆمۆنیزم، هەر بەو هۆکارەشە ئەوان خۆیان بە دینەمۆی شۆڕش دەزانن و لە هەوڵی گواستنەوەی هۆشیاری سیاسی و شۆڕشگێڕانەدان بۆ ناویان .  چونکە ئەمان  تەواو پێجەوانەی ئەوان بیر دەکەنەوە بە گرتنەدەستی دەسەلات و گوایە لەڕێگەی ئەو دەسەڵاتەوە ئەوان دەتوانن کۆمەڵ بەرەو کۆمەلێکی ناچینایەتی و ناپلەبەندی ببەن .

ئەمەش لەبەر ئەوەی کرێکاران شادەماری ئابووری وڵاتیان لە دەستدایە و دەتوانن ژیان بوەستێنن، قازانج ڕاگرن ، دەوڵەت و سسیستەمەکەی سست بکەن، کۆمۆنیستەکان و سۆشیالیستە دەسەڵاتخوازەکان دەیانکەنە پەیژەیەك بۆ  بەدەستهێنانی دەسەڵات هەر وەکو چۆن پێشتر ڕووی داوە.

ئەمە بارودۆخی کرێکاران بووە لە کۆن و ئێستاشدا ، بەڵام ناتوانین کتێب بۆ ئایندە  بگرینەوە و بزانین چۆن دەبن .

Leave a Reply