بنەمایەکی ئابووری لیبراڵ و نیولیبراڵ
12/06/2024
لە ئەمڕۆدا حیزبە لیبراڵ و کرێکارییەکانیش لە زۆر شوێنی ئەوروپادا قسە لەسەر یەکسانی لە فرسەتدا/ لە کاردا هەروەها لە زۆر شتی دیکەدا کە هاتنە سەر حوکم دەڕەخسێنن ، تەنانەت دەشیخەنە ناو مانیفێستی هەڵبژاردنەکانیانەوە هەر وەکو چۆن ئێستا حیزبی تۆری/ موحافزینی بریتانی دەیکات ، زۆر دەمێک لەمەوبەر ئەمە دروشمێکی زەقی حیزبی کرێکارانی بریتانی بوو.
ئەمە دروشمێکە لە رواڵەتدا بریقەدارە و زۆرێك لە خەڵك وای تێدەگەن ئیدی هەموو هەلێکیان لە بەردەمدایە مادا یەکسانی لەو هەلەدا بۆ هەموانە . بەلام کە دەچیتە ناخ و قوڵایی دروشمەکەوە تەواو دێدەگەیت کە خودی ئەم دروشمە نایەکسانییە ، نایەکسانە بە هەڵاواردن و دروستکردنی جوودایی .
چۆن؟
نموونە: یەکسانی لە دەستکەوتنی کاردا: دوو کەس داوای هەمان کار دەکەن . یەکێکیان کوڕی هەژارێکە یاخود کەسێکی ئاساییە ئەوی تریان کوڕی ساماندارێکە دەسەڵاتدارێکە . بێ گومان هەردوکیان بۆیان هەیە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە ، ئەوەی دەیانەوێت بیڵێن ، ڕنەگە هەردوکیشیان دیمانەی کارکردنەکە [ ئینتەرڤیوێ] بکەن بەڵام ئەمە هەرە ڕمزییە . بێگومان ئیشەکە بۆ ئەوی تریان دەبێت نەك ئەمیان گەرچی هەردوکیان هەمان دەرفەتیان بۆ داواکردنی هەبوو .