بڕیارەکەی دادگەی باڵای بەنگلادش ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆکان ناوەستێنێت
22/07/2024
دوای تەشەنەکردنی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران و بەشداریکردنی زۆرینەیەکی دیکەی خەڵك لە سەرانسەری بەنگلادشدا، قەدەخەکردنی هاتووچۆ ، لە ژێر فشاردا داداگەی باڵا ناچار بوو کە بڕیارەکەی پێشتری هەڵوەشێنێتەوە بۆ هەمیشە. بڕیارەکەی پێشوو کە دانانی بەشی جەنگاوەران و نەوە و کەسوکاریان لە سەر کاری حکومەتی بە ڕێژەی لە سەدا 30 بوە هۆی خۆپیشاندان و نارەزایی خۆێندکاران، دوێنی یەكشەمە بڕیارەکە بە دائیمی هەڵوەشێنرایەوە .
ژمارەی کوژراوان تا دوێنێ گەیشتە 150 کەس بە گوێرەی میدیای ناوخۆ ، بەڵام حکومەت ئامادە نییە هیچ ڕاگەیاندنێك لەو بارەوە بدات . بڕیارەکەی دوێنێی دادگە خوێندکارانی سارد نەکردۆتەوە و داخوازی دیکەیان هەیە پێش ئەوەی بوەستن لە چالاکییەکانیان لەوانە: سزادانی بەرپرسان و بکوژانی خۆپیشاندەرانی بێ تاوان ، قەرەبووکردنەوەی خێزانەکانیان ،دەرکردنی ئەو بەرپرسانەی کە تاوانبارن، پۆزش هێنانەوەی سەرەك وەزیران ، شێخ حەسینە و دەست لەکارکێشانەوەی بریکاری زانکۆکان کە ناڕەزاییەکانی تێدا ڕویان داوە و هەروەها کار بۆ بێ کاران و …. تد