بۆچی ئەنارکستەکان دژ بە دەوڵەتن؟
04/11/2025
ئەنارکستەکان دژ بە دەوڵەتن ، دەوڵەت باڵاترین قۆناخی دەسەڵاتە لەم سیستەمەدا و دەسەڵاتەکانی دیکە دەپارێزێت و ڕیگولەیتیان دەکات. دەوڵەت ئەو دامەزراوەیە کە کە لە ڕێگەی دەزگە سەرکوتکەرەکان و سیخوڕییەکان و میدیای فەرمی و نافەرمی و دادگە و بە بەبەستنەوەی بەیەکەوەی هەموویان ، باشترین خزمەت بە سیستەمەکە و مانەوەی دەکات .
دەوڵەت لە ڕێگەی دەزگە سەرکوتکەرەوەکانی وەکو پەڕلەمان و پۆلیس و میدیا و دادگاو یاساکان و بەندیخانەکان، دەتوانێت هەموو چالاکییەکان و بزوتنەوەکانی دژ بە سیستەم خامۆش بکات ، بە هۆی یاساکانییەوە ڕێگرە لە چالاکی ڕاستەوخۆ و مانگرتن و دەستبەسەراگرتنی کارگە و کۆمپانییەکانەوە.
دەوڵەت پایە هەرە گەورەکەی ئەم سیستەمەیە و ڕوخاندنی ئەم پایە زەبەلاحە هەرەس بە هەموو پایەکانی دیکە دەهێنێت کە هەر یەکەیان بە ڕۆڵی خۆیان لە خزمەتی دەوڵەت و سیستەمەکەدان.
دەوڵەت چ دیمۆکراتی و چ دیکتاتۆری ، چ مەدەنی و چ پۆلیسی لە جەوهەردا یەك شتن دوو دیوی یەك دراون، دوو تاکی یەك جووت پێڵاون سیستەمەکە بە گوێرەی پێویستی خۆی بەکاری دەهێنێت.
لە سای بوونی دەوڵەتدا ئاشتی و شەڕ لە بنەڕەتدا یەك شتن هەردوکیان بە ڕۆڵی خۆیان خزمەتی بەرژەوەندییەکانی سیستەمەکە دەکەن .
بە نەمانی دەوڵەت گەورەترین ڕیگر بۆ لابەلاکردنەوەی پرسی چینایەتی و کۆمەڵگەی پلەبەندی تەخت دەکرێت و پایەی هەرە سەرەکی سیستەم تێكدەدرێت و دەکرێت کۆمەڵی سۆشیالیستی دروست بکرێت.