توندوتیژی جیهانی و بەیەکادانەکان بوونەتە هۆی هەڵکەنرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لە خودی وڵاتە خۆیدا و چونیان بۆ دەرەوەش
15/05/2024
ململانێکان لە غەززە، سودان و کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک بووەتە هۆی ئەوەی کە بە گشتی 68 ملیۆن ئاوارە لە سەرانسەری جیهاندا دروست بکات. ئەم ئامارە تاکو کۆتایی ساڵی پارە ، 2023، کە ئەو ژمارەیەی ناچار کردووە کە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن. ئەمەش بەرزترین ئامارە لەوەتەی 15 ساڵ لەمەوبەر داتاکان بەردەست بوون. کارەساتە سروشتییەکان 7.7 ملیۆن کەسی دیکەیان بێ ماڵ و حاڵ کردووە، ئەمەش کۆی ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆی (ئاوارەکان) بۆ 75.9 ملیۆن کەسی تۆمارکردووە، ئەمانە بەپێی ئەو ئامارانەن کە دوێنی 3شەمە، 14ی مانگ، لەلایەن سەنتەری چاودێری ئاوارەبوونی ناوخۆییەوە بڵاوکراونەتەوە.
جیاوازی لە نێوان ئاوارە و ئاوارەدا هەیە. بۆ نموونە غەززە 1.5ملیۆن ئاوارەبوون، یان لە ماڵی خۆیان جوڵاونە، ئەمە تا کۆتیایی ساڵی پار ، چونکە خەڵک ناچاربوون چەندین جار ماڵەکانیان چؤڵبکەن. لە ئەفریقا خواری یابانی گەورە ژمارەی ئاوارەکان زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، لە ساڵی 2018 دا 16.5ملیۆن ئاوارە بووە و هەڵکشاوە بۆ 34.8 ملیۆن لە ساڵی 2023. سودان 45%ی ژمارەی 19.5 ملیۆن ئاوارە لە ئەفریقادا پێکدەهێنێت. کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی دووهەم ژمارەی ئاوارەبوونی ساڵی پار پێكدەهێنێت.
سودان زۆربەی ئاوارەبوونەکانی پەیوەست بە ململانێکانی جەنگە ئەهلییەکەوە هی ناوچەکەی پێکهێناوە. ئەو توندوتیژییەی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا سەریهەڵدا، بووە هۆی 6 ملیۆن جوڵە و هەڵکەندنی نوێ لە ساڵی 2023دا – دووەم بەرزترین ئامارە لە دوای ئۆکرانیا کە لە ساڵی 2022دا لە سەرەتای جەنگەکەدا ڕووی دا – بەمەش کۆی ژمارەی ئاوارەکانی وڵاتەکە گەیشتە 9.1 ملیۆن کەس.
ئەوەی کە بە ناوی یاخیبوونەوە ساڵی ڕابردوو لەلایەن یاخیبووانی M23 لە کۆنگۆ دەستیپێکرد کە لە لایەن ڕواندەدوە بەرگرییان لێدەکرێت و هەروەها بە گوێرەی میدیاکان هەر خۆیان سەر بە ڕواندەن ، ژمارەی ئاوارەکانی بۆ 6.7 ملیۆن کەس بەرزکردەوە. هەروەها ئامارەکان دەریدەخەن کە 7.2ملیۆن کەس هێشتا لە ناوخۆی سوریا ئاوارە بوون، ئەمەش دوای 10 ساڵ لە دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکان و سەرەڕای خاوبوونەوەی شەڕەکان. نزیکەی 7.6 ملیۆن کەس هەر بە تەنها لە ساڵی 2014 دا ئاوارەبوون، ئەمانە ئەوانەن کە تۆمارکراون.
یە یەمەن سەرەڕای ئاگربەستێک کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە مانگی نیسانی 2022 وە بەڕێوەچووە، ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە چوار ملیۆن و 500 هەزار کەس خەمڵێنراوە. ئەمە لا کاتێکدایە کە ژمارەی ئاوارەکانی عێراق ماوەی سێ ساڵە نزیکەی یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس بووە.