Categories
Kurdish

توندووتیژی

توندووتیژی

07/12/2025

هەر شتێك ویسترا لە ڕێگەی توندو تیژییەوە لەناو ببرێت ، هەر سەر هەڵدەداتەوە یاخود ماکێکی دەمێنێت.  مێژوو ئەوەی سەلماندووە بۆ گۆڕینی  دیاردەیەك، نەریتێك، زمانێك ، کولتورێك… تد گەر ویسترا لە ڕێگەی توند و تیژییەوە ئەوە بکرێت هەرگیز ڕوونادات.

لام وایە خودی خۆمان ئەم ئەزموونەمان لەگەڵ منداڵ و هاوسەرەکانمان و ئازیزانمانا هەیە.  هەر تۆ تەماشای ڕێگری منداڵەکەت لە جگەرە کێشاندا بکە ، لە چوونەدەرەوەی ناوەختیدا، یاخود بەکارهێنانی زۆرو و فشار لە خۆێندندا لە هەر وەزیفە و کارێکی دیکەدا… لە هیچ  کامێکیاندا سەرکەوتنی تێدا نابینرێت.

ئەمە نەك هەر لەو بوارە تەسکە خێزانییەدا ئاوایە، بەڵکو لە بواری گەورەتریشدا هەر وایە .  گەر وردتری بکەینەوە بەکارهێنانی ستەم و توندو تیژی لە گۆڕینی کۆمەڵگەشدا یاخود ڕژێمێکدا هەر ئاوایە .  ئەمیش لەبەر دوو هۆ:

یەك: ئێمە دەمانەوێت بە بەکارهێنانی زۆر و توندوتیژی فشاری زۆر گەورە دروستبکەین ، یا بە پیلانگێڕییەك، بە کودەتایەك ، لە هەر شێوەیەکی بەکارهێنانی زۆرو و توندتیژیدا ئەم ئەزموونە لە مێژوودا شکستی هێناوە .

دوو: ئەوەی تا ئێستا بینیومانە ئەو گۆڕانکاریانە کە لە یەکێك لەو شێوانەی سەرەوەدا ڕویداوە ، هەر هەموویان ڕەگوڕیشەی گرفتەکەیان نەگرتووە لە سەرەوەی کەسەکەوە لە سەرەوەی کۆمەڵگەوە ڕووی داوە. هەر شتێك لە سەرەوە بگۆڕێت ، نەك لە بنەوە ، واتە گۆڕانی ڕووکەش نەك گۆڕانکاری بنەڕەتی لە گۆڕینی کۆمەڵگە ، ڕژێمەکە ، لە ڕاستیدا ناگۆڕێن چونکە لەسەرەوە گۆڕانەکە ڕوی داوە ، بەڵام لەناو خودی کۆمەڵگەدا هیچ گۆڕانێك  نەکراوە.

Leave a Reply