توندو و تیژی و هەراسانکردنی ژنان و کچان لە ئینگلەند و وێڵس
22/07/24
بە گوێرەی ڕاپۆرتیکی پۆلیس سەبارەت بەو دیاردەیەی سەروە دوو ملیۆن لە ژنان و و کچان ساڵانە ڕووبەڕووی توندو و تیژی و هەراسانکردن لە لایەن پیاوان و گەنجانی نێرەوە لەو دوو بەشەی بریتانیادا دەبنەوە.
هەر بە گۆێرەی بەشێك لە پۆلیس ئەم ژمارەیە ژمارەیەکی دروست نییە بەڵکو ژمارەکە خۆی لە 4 ملیۆن دەدات. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە زۆرێك لە ژنان و کچان نایانەوێت ڕیپۆرتی پۆلیس یا بەشی بەرپرسیار لەو توند و تیژییە بدەن . هۆکاری ئەمەش زۆرن ، هەندێك باوەڕیان بەوە نییە کە هیچ بەرانبەر بە تاوانباران بکرێت چونکە ئاماری زۆر لەم بارەوە هەیە ، هەندێك هەر نایانەوێت پەیوەندی بە پۆلیس و بەشەکانی دیکەوە بکەن ، هەندێکیش هەر فەرامۆشی دەکەن و بە دیاردەیەکی باوی کۆمەڵ و سیستەمەکەی دەزانن یا ئامادە نین بەرگریی لە خۆیان بکەن.
تاوانەکانیش جۆریان زۆرن لەوانە داوێنپیسی، هەراسانکردن، دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی خێزانی کاریگەرییان لەسەر یەک لە هەر ١٢ ژنێک هەیە لە ئینگلتەرا و وێڵس، ژمارەی تاوانە تۆمارکراوەکان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٣٧% زیادیکردووە و تاوانبارانیش گەنجتر دەبن واتە تەمەنی بکەرانی وردە وردە دێتە خوارەوە. ئەو ژمارانە لە یەکەم شیکاری نیشتمانیدا هاتووە بۆ قەبارەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی سەرۆکەکانی پۆلیسەوە، کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکرایەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “ئێمە مەزەندە دەکەین کە ساڵانە لە هەر ١٢ ژنێک بەلایەنی کەمەوە یەکێکیان دەبێتە قوربانی توندو تیژی دژ بە ژنان (٢ ملیۆن قوربانی) و لە هەر ٢٠ کەسی پێگەیشتوو لە ئینگلتەرا و وێڵس یەکێکیان دەبێتە تاوانباری ئەو کرادارانە ساڵانە (٢.٣ ملیۆن تاوانبار) . ئەمانە خەمڵاندنێکی وریایانەیە وەک دەزانین تاوانێکی زۆر بەبێ ڕاپۆرت دەمێنێتەوە و لە پۆلیسیدا زۆرجار تەنها مشتێك لە خەراوارێك دەبینین”.
کرۆکی ڕاپۆرتەکە:
+ لە هەر شەش کوشتن لە ئینگلتەرا و وێڵس یەک کوشتن پەیوەندی بە دەستدرێژی خێزانییەوە هەیە، واتە ١٠٠ کوشتن لە کۆی ٥٩٠ کوشتن لە ساڵیێکدا تا مانگی ئازاری ٢٠٢٣
+ لە سەدا 20 ی هەموو ئەو تاوانانەی کە لەلایەن پۆلیسەوە تۆمارکراون – زیاتر لە 1 ملیۆن تاوانن لە ساڵێکدا – وەک توندو وتیژی دژ بە ژنان دەژمێردرێن. لەوانە دەستدرێژی سێکسی، داوێنپیسی، هەراسانکردن، توندوتیژی خێزانی و ڕەفتاری کۆنترۆڵکردن و زۆرەملێ. کۆی گشتی ڕاستەقینە لە ڕاپۆرتەکەدا بە دوو هێندە زیاتر مەزەندە کراوە.
+ حاڵەتە تۆمارکراوەکانی توندو و تیژی دژ بە ژنان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٣ بە ڕێژەی ٣٧% زیادیان کردووە، ئێستا بە ٣٠٠٠ تاوان لە ڕۆژێکدا تۆمار دەکرێت .
+ ئەوانەی تاوان دەکەن گەنجترن لە تاوانبارانی پێشتر واتە ئەم دیاردەیە لەناو گەنجانیشدا زیادی کردوەە .
+ دەستدرێژی سێکسی و ئیستغلالکردنی منداڵان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢٢ زیاتر لە ٤٠٠% زیادی کردووە، ئەو تاوانانەی کە لەلایەن منداڵانەوە ئەنجامدراون بۆ ٥٥.٦%ی کۆی گشتی زیادبوون. تێکڕای تەمەنی قوربانییەکان ١٣ ساڵە، گومانلێکراوەکان بە تێکڕا تەمەنیان ١٥ ساڵە.