Categories
Kurdish

تکایە تەقدیسکردن بەسە

تکایە تەقدیسکردن بەسە

25/02/2025

ئێمە گەلی تەقدیسکردنین ، تەنانەت نشوستییەکانمان ، شکستەکانمان پیرۆز دەکەین ، دەچینە سەر شەقام هەلهەلەی بۆ دەکێشین، قوونی بۆ بادەدەین ، هەر لەبەر ئەوەش هەرگیز گەل بە مەرامی خۆی ناگات ، چونکە لەبری ڕەخنە و تێڕوانین دوۆزینەوەی هۆکاری شکستەکان دێین پیرۆزیان دەکەین .

ئێمە هەرگیز فێرنابین مەلامستەفامان تەقدیس کرد، خشە دەرچوو، جەلال تاڵەبانیمان تەقدیس کرد مایەپووچ دەرچو ، نەوشیروانمان تەقدیس کرد کارەسات و ماڵوێرانی بوو .

ئەرێ گەلۆ ئیتر بەس نییە؟؟؟؟ ئازیزێکی من ئەو شەیتانە، لە گروپێکی دیکەدا نوسیوێتی ” هەندێك لەو پەیامەی ئۆجەلان ڕەنگە کۆد بن تەنها هەڤاڵانی قەندیل دەتوانن بیخوێننەوە .”

Leave a Reply