Categories
Kurdish

تکایە لە هێڕشکردنە سەر مەزڵوم عەبدی بوەستن

تکایە لە هێڕشکردنە سەر مەزڵوم عەبدی بوەستن

06/02/2026

کورد دەڵێت ” ئەوەی لە جەنگدا نییە شمشێری تیژە “

لەم ماوەیەدا هێڕشێکی زۆر ناڕەوا دەکرێتە سەر مەزڵوم عەبدی لە لایەکەوە لەسەر ئەو ڕێکەوتنەی کە کردویەتی لەگەڵ دەوڵەتی خەلافەدا، لە لایەکی دیکەوە هاتووچۆی بۆ هەولێر و کۆبونەوەی لەگەڵ بارزانییەکاندا و لەم یەك دوو ڕٶژەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسادا، هەوەها لەبەر ئەوەی کە ئەو ناچێتە سلێمانی و لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانییدا دانانیشێت .

گومانی تێدا نییە کە ئەم هێڕشانە لەڕوانگەی جیاوازەوە دەکرێت کە ڕەنگە بەشی زۆری لە دڵسۆزییەوە بۆ هەسەدە و کوردانی ڕۆژئاوا بێت.

دەبێت لێرەد ئەوە تێبگەین کە ئەو ڕێکەوتنەی عەبدی لەگەڵ دەوڵەتی خەلافەت ناچاریی بوو و سەپێنرا بەسەری دا ، کورد لەبەرانبەر قڕکردن و تێداچووندا بوو بە گوێرەی ئەو پلانەی نێوانی تورکیا و دەوڵەتی خەلافە و قەتەر و بێ دەنگی ئەمەریکا ، بەڵام مەزڵوم عەبدی بەو ڕێکەوتنە هەرچۆنێك خراپ بێت بەری لەو کۆمەڵکوژییە هەر هیچ نەبێت بۆ کاتییش  بێت گرت .  ئێمەیەك لە تەڕ دەخۆین و لە وشك دەنوین و دوورین لەو بارودۆخە کارەساتبارەی کە کوردانی سوریا تێیدا دەژین ، ناکرێت تانە لە مەزڵوم عەبدی بدەین،  نەئەمە دروستە و نە مافی ئەوەشمان هەیە،  ئەوەی کە لەسەرمانە بە هیوابین بارودۆخەکە بەرەو  باشتر بڕوات .

مەزڵوم عەبدی هەر سەرکردەیەکی سوپای هەسەدەیە و هەموو شتێک نییە لە ڕۆژئاوا، ئەوانەی کە داڕێژەری سیاسەت و پلانن کە خودی مەزڵوم عەبدیش یەکێکە لە پشتی هەموو سیاسەتەکانەوەن ، ئەو تەنها کەسێکە و ئەگەر لەگەڵ ڕا و بۆچونی هەموانیش دا نەبێت دەبێت قەبوڵی بکات.

دوای ئەوە ئێمە پێمان خۆش بێت یا نا ، ڕقمان لە بارزانییەکان بێت یا خۆشمان بوێن،  ئەوانن کە حکومەتیان دروست کردووە ، ئەوانن کە هەموو شتێکیان بە دەستە ، ئەوانن هەر کەس بێت لە هەر شوێنێکی جیهانەوە دەچنە لایان ، ئەوانن دەتوانن هەموو پەیمانێکی ئابووری ، سیاسی ، سەربازی لەگەڵ هەر لایەکدا پێویست بکات بیکەن ، ئەوانن هێزێکی بەکرێگیراوی وەکو ئەنەکەسە و هێزی ڕۆژ و ئەمانەیان هەیە و دەتوانن ڕٶڵی خراپ بگێڕن ، ئەوانن کە ترامپ و بەڕاك ئەردۆگان و ئەبو جۆلانی ڕوویان تێدەکەن و قسەیان وەردەگرن ، ئەمانن… باڤڵ و یەکێتی سفری دوای فازیزەن لە ڕٶڵی نێودەوڵەتییدا دیبلۆماتکاریدایدا .. ئەمان هەر بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی زۆنی سەوز و پارە پەیدا کردن و ڕێکەوتن لەگەڵ ئەو باڵانەی شیعەدا کە هەڵوێستی زۆر خراپیان لەگەڵ کورددا هەیە هەر لە داخی پارتی ، ئەمان هیچیان بەدەست نییە و هیچیش ناتوانن بکەن جگە لەوانەی کە لەو دێڕەی سەرەوەدا باسم کردن.

سەبارەت بە کۆبونەوەی عەبدی لەگەڵ وەزیری دەرەوی فەرەنسادا ، خۆ عەبدی  داوای نەکردووە ئەوە فەرەنسایە لەسەر خەتن و داوایان لەو کردووە پاش بینینی ئەبو جۆلانی و شەیبانی و حکومەتی عێراق ، کە بینبینین .  ئایا ئەم دەبێت بڵێت بڕۆن  ناتانبینم؟  ئێ هەر دەبێت لە هەولێریش بیبینێت نەک لای باڤڵ و سلێمانی .

بەرای من زۆر دروستە کە عەبدی هەتا ناتەنیاهۆش ببینێت ، هەر هیچ نەبێت تاکو ئەم ڕێکەوتنە شلۆقە خراپە سەربگرێت کە ئیسرائیل ڕۆڵی لە هەموویان زیاترە .

Leave a Reply