تیرۆرکردنی چالاکوانی ژینگە
13/09/2023
کۆمپانیا گەورەکان بە پشتگیری دەسەڵاتداران هەر بە تەنها ژینگە و ژیانی دانیشتوان وێران ناکەن بەڵکو کەسە چالاکەکانیش کە بەرگری لە ژینگە و ژیانی سروشتی کۆمۆنێتییەکە دەکەن تیرۆر دەکەن.
بەپێی ئامارە نوێیەکان، لە ساڵی ڕابردوودا،2022 ، لانیکەم 177 کەس بەهۆی بەرگریکردن لە ژینگە تیرۆر کراون و پێنج یەکی کوشتنەکان لە دارستانەکانی ئەمازۆن ڕوویانداوە. ئامارەکانی ڕێکخراوی ناحکومی گڵۆباڵ ویتنێس دەریدەخەن کە بەرگریکارانی ژینگە لەلایەن گروپە تاوانکارییە ڕێکخراوەکان و داگیرکەرانی زەویەوە کوژراون، لە ساڵی 2022 دا هەموو ڕۆژ ناڕۆژێك چالاکوانێك کوژراوە. وڵاتی کۆڵۆمبیا کوشندەترین وڵات بووە، کە 60 کوشتنی تۆمار کردووە لە ناو ئامارەکانداکۆمەڵگە ڕەسەنەکان بە شێوەیەکی ناڕێژەیی لە ئامارەکاندا جێی خۆیان کردۆتەوە، کە 34%ی هەموو کوشتنەکان پێکدەهێنن، گەر چی تەنها نزیکەی 5%ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن.
ئامارە نوێیەکان بەو مانایە دێت کە لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2022 لانیکەم 1910 بەرگریکاری ژینگە کوژراون، بەپێی ئامارەکانی گڵۆباڵ ویتنێس، زۆربەی کوشتنەکان بێ سزا ماونەتەوە. بەرازیل، مەکسیک، هندۆراس و فلیپین لە ساڵی 2022 لە دوای کۆلۆمبیا کوشندەترین وڵاتان بوون. نزیکەی 88%ی هەموو هێرشە کوشندەکان لە ئەمریکای لاتین تۆمارکراون، لەنێویاندا کوشتنی چالاکوانی بەڕازیلی برۆنۆ پێرێرا و ڕۆژنامەنووس دۆم فیلیپس لە مانگی تەمموزدا.
Shruti Suresh، هاوسەرۆکی کەمپەینی بەڕێوەبەری هەڵمەتەکانی شاهیدی گڵۆباڵ وایتنێس دەڵێت:
;ماوەیەکی زۆرە ئەوانەی بەرپرسیارن لە هێرشە کوشندەکان دژی بەرگریکاران لە کوشتن ڕزگاریان بووە;سەرەڕای ئەوەی کە بەهۆی کردەوەی نابەرپرسانەی کۆمپانیا و حکومەتەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت، ئەم بزووتنەوەی جیهانییەی خەڵک کە بە ئیرادە و پابەندبوون بە بەرگریکردن لە ماڵ و کۆمەڵگاکانیان یەکگرتوون، چەسپاون – و ناتوانن و بێدەنگ نابن; لۆرا فۆرۆنێس، پسپۆڕی حوکمڕانی دارستانەکان کە ئامۆژگاری لە ڕاپۆرتەکەدا کردووە، تیشکی خستە سەر هێرشکردنە سەر کۆمەڵگا ڕەسەنەکان وەک هۆکارێکی تایبەت بۆ نیگەرانی .ئاماژەی بەوەشکردووە،;توێژینەوەکان دووبارە و سێبارە دەریانخستووە کە گەلانی ڕەسەن باشترین پارێزەری دارستانەکانن و بۆیە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕن لە کەمکردنەوەی قەیرانی کەشوهەوا هەروەها وتیشی “لەگەڵ ئەوەشدا لە وڵاتانی وەک بەرازیل و پیرۆ و ڤەنزوێلادا گەمارۆدراون بەهۆی ئەوەی ڕێک ئەو کارەیان کردووە.;ئەگەر بمانەوێت دارستانەکان بە وەستانەوە بهێڵینەوە، دەبێت دان بەوەدا بنێین کە ئەمە پشت بە پاراستنی ئەو کەسانە دەبەستێت کە دارستانەکان بە ماڵیان ناودەبەن.