Categories
Kurdish

تێڕوانینی من لە وتار و پۆست و کۆمێنت و بینینی ڤیدۆ

تێڕوانینی من لە وتار و پۆست و کۆمێنت و بینینی ڤیدۆ

23/02/2025

لە هەموو ئەوانەی سەرەوەدا هەرگیز گوێ بەوە نادەم کە کێ ئەمەی نوسیوە و سەر بە چ حیزب و لایەنێکە. ئەوەی کە لای من گرنگە ناوەرۆکی پۆست و وتار و قسەی ناو ڤیدۆ و دیمانەی خودی کەسەکەیە . من خۆم واهەست دەکەم ئەگەر بمانەوێت بەرخوردی دروستی ئەوانە بکەین دەبێت کەسی پۆست و وتارنووس و دیمانکەر و دیمانەپێکرا و ڤیدۆکە فەرامۆش بکەین .  پاساویشم بۆ ئەوەی کە باوەڕم پێی هەیە ئەم خاڵانەیە:

یەك: هەموو کەسێک جارێك لە جارەکان لە هەر یەکێك لەو بوارانەی سەرەوە دا

 شتی باش و خراپ هەر دەڵێت .

دوو: تەرکیزکردنە سەر ناوەکە وات لێدەکات کە جاری واهەیە کە تۆ حوکمەکەت بۆ پۆستەکە هەڵە دەردەچێت ، چونکە تۆ مادام مەیلی سیاسی کەسەکە دەزانیت ، باوەڕ ناکەیت کە شتی باشیش بڵێت یاخود بە پێچەوانەوە شتی خراپ بڵێت .  بەڵام کەس پێرفێکت نییە و هەموو شت و قسەیەك قابیل بە کردنە، ئیدی هەرچۆن بێت .

سێ: تەرکیزکردنە سەر ناوەکە ، کاتێك کە پۆستەکە یاخود کۆمێنتەکە دەخوێیتەوە گەر کەسەکە مەیلی سیاسی ئەو پێچەوانە یا دژ بە تۆ بێت ئەو کاتە تۆ یەکسەر بە کۆ قسە لەگەڵ ئەودا دەکەیت ، هێڕش دەکەیتە سەر فکرەکەی لە کاتێکدا کە تۆ خودی ئەوت بەلاوە مەرفوزە.

چوار: گەر تۆ تەواوی تەرکیزت لەسەر پۆستەکە یا خود وتارەکە یا ناوەرۆک و قسەکانی نیو ڤیدۆکە نەبێت بە هۆی ئەوەی کە تۆ تەرکیزت دابەش دەبێت لە نێوانی کەسی قسەکەر ، وتار و پۆستنوس و ناوەرۆکی بابەتەکە ، ئەو کاتە شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکانت ناتەواو و نا دروست دەردەچن .

پێنج: گەر تێبینی شەخسیت لەسەر کەسەکە هەبێت ئەوە هەرگیز عادل نابیت لەگەڵ ئەودا پۆستەکەشی گەر باشیش بیت لە لای تۆ خراپ دەبینرێت، لەوەشەوە ڕک و کینە لە دڵتا دروست دەبێت .

شەش: گەر تۆ تەرکیزی تەواو نەکەیتە سەر نوسینی پۆست و وتار و گوێگری تەواوی قسەکانی نێو ڤیدۆکە ، کۆڕکە دیمانەکە نەبیت ، ئەوە لە ناوەرۆکی بابەتەکە دەردەچیت کاتێك وەڵامی دەدەینتەوە وەڵام و کۆمێنتەکانت پەل دەهاوێژێت بۆ شتی لاوەکی و بێ ئەوەی پەیوەست ببێتەوە بە ناوەرۆک و نوسینی باس و بابەتەکەوە.

حەوت: نوسینی وتار و پۆست و دیمانە و قسە و کۆبوونەوە دەبێت بۆ گەیاندنی حەقیقەت بێت ، حەقیقەتیش بە بێ بەڵگە ناگەیەنرێت، لەو بارەدا کە تۆ تەرکیز نەکەیتە سەر خودی بابەتەکە و تەرکیزەکەت زیاتر بکەیتە سەر شەخسییەت و مەیلی سیاسی کەسەکە ، ئەوە چی تر پەیامەکەت ناگات و دەبێتە لە یەک دوورکەوتنەوەتان.

Leave a Reply