Categories
Kurdish

جەنگی دژ بە مادە هۆشبەرەکان

جەنگی دژ بە مادە هۆشبەرەکان

14/09/2023

ماوەیەکی دوور و درێژە کە دوو جەنگ لە لایەن ئەمریکا و کەنەدە و ئوسترالیا و هەندێك لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەردەوامە. یەکەمیان جەنگی دژە تیرۆرە دووەمیان جەنگی دژ بە مادە هۆشبەرەکانە.

بەهێزیی میدیای سیستەمەکە تا ئێستا توانیوێتی هۆکار و بیانو و ڕاستی ئەم دوو جەنگە لە دانیشتوانی وڵاتان بشارێتەوە و بەلاڕێیاندا بەرێت، کە لە ڕاستیدا زۆرێك لەو پارەیەی کە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکرێت بە مەبەستی دیکە بەکاردەهێبرێت، هاوکاتیش گەشە بە تیرۆر و بە مادەهۆشبەرەکان دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ یەک ملیار دۆلار لە هاوکارییەکان بۆ پشتگیریکردن لە ‘جەنگی دژی ماددە هۆشبەرەکان’ لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بەکارهێنراوە پارەدان پەیوەستە بە بەرنامەکانی خۆپاراستن لە ماددە هۆشبەرەکان کە بە 92 وڵاتی کەم داهات دراوە، لەنێویاندا ئەفغانستان دوای دەستبەسەرداگرتنی تالیبان

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو پارەیەی سەرەوە سەرف کراوە بۆ ;جەنگێکی جیهانی دژی ماددە هۆشبەرەکان; کە بووەتە هۆی سووتەمەنی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. بەپێی شیکردنەوەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)، ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی کەمکردنەوەی زیان (HRI) بۆی دەرکەوتووە کە، لە نێوان ساڵانی 2012 و 2021، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بە ڕێککەوت 550 ملیۆن و 282 ملیۆن دۆلاریان لە بودجەی هاوکارییەکانیان بۆ بەرنامەکان خەرجکردووە کە پشتگیری لە سیاسەتەکانی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان دەکردبریتانیا لە ساڵی 2012ەوە 22 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە – زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری لە ساڵی 2012 – کە بۆ پشتگیریکردن لە تواناکانی چاودێریکردن لە کۆڵۆمبیا و مۆزەمبیق و کۆماری دۆمینیکان و پۆلیسی نهێنی لە پیرۆ بەکارهێنراوە.

لە سەردەمی جۆ بایدن، ئەمریکا بڕی ئەو هاوکارییەی کە بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان خەرج دەکرێت، لە ساڵی 2020ەوە لە 31 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 309 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2021دا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە، بەشێک لەو پارەیە لەلایەن دەزگای جێبەجێکردنی ماددە هۆشبەرەکانەوە بۆ ڕاهێنانی پۆلیس و یەکە تایبەتەکان لە ڤێتنام و هندۆراس بەکارهاتووە ، کە بە گرتن و کوشتنی ئارەزوومەندانە تۆمەتبار کراون. لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە کە هاوکاری زیاتر لە ئاستی جیهانیدا بۆ پشتگیریکردنی سیاسەتەکانی ماددە هۆشبەرەکان (323 ملیۆن دۆلار) لە ساڵی 2021دا خەرجکراوە بە بەراورد بە پڕۆژەکانی خۆراکدانی قوتابخانەکان (286 ملیۆن دۆلار) یان مافی کرێکاران (198 ملیۆن دۆلار). 92 وڵاتی کەم داهات لە لیستی ئەو وڵاتانەدا کە هاوکارییان بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان وەرگرتووە، لەنێویاندا ئەفغانستان کە پارەی وەرگرتووە بۆ ڕاهێنانی پۆلیس دوای دەستبەسەرداگرتنی تالیبان لە ساڵی 2021.

ئەمساڵ، ڤۆڵکەر تورک، بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆتاییهێنان بە;جەنگی ماددە هۆشبەرەکان" کرد، وتی کە شکستی هێناوە لە وەستاندنی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەکاتێکدا بووەتە هۆی دەستگیرکردن و کوشتنی بەکۆمەڵ لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە. وتی حکومەتە بەخشەرەکان پێویستە واز لە پارەدان بەو بەرنامانە بهێنن کە پشتگیری لە سیاسەتەکانی سزادانی مادە

هۆشبەرەکان دەکەن و واز لە ژماردنی وەک هاوکاری بهێنن.

شەڕی ماددە هۆشبەرەکان” شکستی هێناوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ملیۆنان تۆن مادەی هۆشبەر ڕێگری لێدەکرێت، زیندانە بێکۆتاکان پڕن لە بەرهەمهێنەر و بازرگان و قاچاخچی و فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان. و لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ هەموو ئەو سەرچاوانەی کە دەڕژێنە ناو ئەمەوە، دەرمانەکان هەرزانترن، بەردەستترن، بەهێزترن لەوەی کە پێشتر هەبوون” .

Leave a Reply