Categories
Kurdish

جەنگە بێ دەنگییەکان

جەنگە بێ دەنگییەکان

14/06/2024

ئەوەی کە زیاتر لەسەری دەوترێت و دەنوسرێت و زیاتر پەرۆشیمان بۆی دەجوڵێت جەنگە تەقەدار و دەنگدارەکانە، کوشتارە مەیدانییەکانە .

 ئێمە هەر لە تەقەی جەنگە دەنگدارەکان دەسڵەمینەوە ، زۆر زیاتر بۆ سەراپای کارەساتەکانی، خۆمان ڕێکدەخەین و خۆپیشاندان دەکەین و ناڕەزایی دەردەبڕین .  بەڵام بۆ جەنگە بێ دەنگییەکان، ” صامتەکان”  زۆر وەخت  قڕو قپی لێدەکەین ، ڕەنگە تا رادەیەکیش ئەوەی خواردنەوە کحولیەکان ناخواتەوە نیشانەی پرسیاری جیا جیای لەسەر دادەنرێت ، زۆر جاریش گاڵەتی پیدەکرێت و هەراسان دەکرێت . 

ئێمە فێرین و بە شانازییەوە خووە خراپەکان وەسف دەکەین ، ” ئازایەتی و بە غیرەتیی” ستایش دەکەین ، کولتوری خراپ بە باو دەکەین .  بە ملیۆن کتێب لە سەر ئیسلام و دین و مێژوی ئیسلام نوسراوە ، بە هەمان شێوە ملیۆنێکی دیکە ڕەنگە زیاتریش لەسەر شۆڕش و خۆشگوزەرانی و ئایندەی شایستە بۆ کۆمەڵگە نوسرابێت ، ملیۆنەها خەتیب و قسەکەر هەر یەکەیان لە هەر بەرەیەکیانەوە لە دید و تێڕوانینی خۆیانەوە ملیۆنان خوتبەی داوە ، کۆڕ و سمینیاری گێڕاوە ، تەنانەت بە ملیۆنەهای تر لەسە ئەو دید و بۆچونە جیاوازانەش کوژراوە .  بە بەراورد بەوانە کەمتر لە سەر تەندروستی نوسراوە و دەنوسرێت، یاخود قسەی لەسەر کراوە.

بە گوێرەی تازەترین ڕاپۆرت  بە کێشانی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان و خواردنی ئامادەکراوی پرۆسەکراو و سووتەمەنی بەردینیی ساڵانە  2.7 ملێون کەس لە ئەوروپادا دەمرێت ئەمە جگە لە کەمئەندام کردنیان ، جگە لە کردنیان بە خاوەن پێداویستی تایبەتی .

ببینە، دیقەتێکی ئەو ژمارەیە بدە بزانە ئێمە لە چ جەنگێکدا دەژین ، جەنگی بێ دەنگیی ” صامت” ، جەنگێك کە ڕۆژانە یەخەی پێگرتوین و بە ئاسانیش دێتە ناو ماڵی هەموومانەوە وبوەتە کولتوری کۆمەڵی ” مۆدێرن- مەدەنیی” .

Leave a Reply