حکومەتی بریتانیا دەزانێت چۆن کەرتە دەوڵەتییەکان دەفرۆشێت بە کۆمپانیاکان بێ ئەوەی ڕووبەڕووی ناڕەزاییەکی کاربڕانە ببێتەوە
07/10/2024
یەکێك لەو کارانەی کە حکومەت دەیکات بۆ ڕێگاخۆشکردنی بە تایبەتییکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان ، نابووتکردنییانە . هەر بۆ نموونە بەشی تەندروستی نیشتمانی/نەتەوەیی کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت National Health Service [NHS] ، لە بارودۆخێکی ئاوا خراپدایە کە خەڵکانێک هەن هیچ لایان مەبەست نییە کە بکرێتە کەرتی تایبەتی چونکە لیستی بینینی دکتۆرە پسپۆڕەکان و چاوەڕوانی چارەسەرکردن بە تیشك و کییمیاوی و نەشتەرگەریی چووەتە 7.60 ملیۆن کەس ئەمە جگە لەوەی کە لە کاتی پێویستی چوندا بۆ بەشی تەواری ، کتوپڕی/ فریاگوزاریی ، دەبێت زیاتر 6 بۆ 7 سەعات چاوەڕوان بکەیت تاکو دکتۆرێك دەبینیت .
ئەم دیارددەیە نەك هەر لە ئینگلەندی بریتانیدا هەیە بەڵکو لە سکۆتلەندەش ، بەشەکەی دیکەی بریتانیا وجودی هەیە .
لەبەر پڕ نەکردنەوەی جێگای شاغیر لە بواری دکتۆرە پسپۆڕە جیاوازەکان و نێرس دا کە لە سەدا 25 شاغیرن و نەبوونی پێویستی تەواو لە خەستەخانەکاندا، لە ڕێگای نوسینگەی تایبەتییەوە کە کار بۆ خەستەخانە ئەهلییەکان دەکەن دکتۆر و پسپۆڕ بە کرێ بە سەعات یا گرێبەستێکی کاتیی دەهێنن.
لە لێکۆڵینەوە و بەدواچونێکی هاوبەشی ڕۆژنامەی گاردیان و بی بی سی زۆر کەم و کوڕی و بیرۆکراتییەتی بەشی تەندروستی سکۆتلەندیان خستە ڕوو . کە یەكێک لەوانە ، بەشی تەندروستی ئەوێ 837 پاوەندیان لە سەعاتێکدا داوە بە دکتۆری دەرونی کە لە دەرەوەی بەشی تەندروستی، واتە لەڕێگەی نوسینگەوە، هێناوە .
دەرزەنێك کۆمپانیای تایبەتیی کە بۆ ماوەیەکی کاتی لە خەستەخانە و لە بەشی دەرونی کاریان کردووە لە ماوەی 5 ساڵدا 130 ملیۆن پاوەندیان لە بۆردی بەشی تەندروستی سکۆتلەندە کێشاوەتەوە .
لە لێکۆڵینەوە هاوبەشیەکەی بی بی سی و گاردیاندا بۆیان دەرکەوتوە :
+ خەرجییەکانی ساڵانەی 14 بۆردی تەندروستی سکۆتلەندا بۆ پزیشکانی دەروونی جێگیر لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە نزیکەی 35 ملیۆن پاوەند، لە چاو پێنج ساڵ لەمەوبەر کە 20 ملیۆن پاوەند بووە.
+ NHS Tayside ، واتە بەشی تەندروستی لەوێ، لە ساڵی 2019ەوە زیاتر لە 30 ملیۆن پاوەندی خەرج کردووە، NHS Fife نزیکەی 26 ملیۆن پاوەندی خەرج کردووە.
+ کۆمپانیایەک لە ساڵی 2019 دا نزیکەی 350 هەزار پاوەندی لە بەشی تەندروستی NHS Lothian وەرگرتووە بۆ ماوەی 416 سەعات بۆ پڕکردنەوەی نەبوونی دکتۆر [شاغیریی] ، کە تێکڕای تێچووی کاتژمێرێک 837 پاوەند بوو.
+ NHS Western Isles ، واتە بەشی تەندروستی ئەوێ ، لە مانگی نیسانی 2023دا 27 هەزار پاوەندی داوە بۆ یەک هەفتە لە سەرپەرشتی کردن و ئاگالێبوونی 24 سەعاتدا.
نوسینگەکان نرخی کاتژمێرێک لە 85 پاوەندەوە تا 473 پاوەند وەردەگرن. کە بریتی بوو لە کرێی کارگێڕی و پیشەیی، و باجی زیادە بە 20%. بە بەراورد، ڕاوێژکارێکی بچووکی NHS ، واتە کەسێك کە لەلایەن خەستەخانەکەوە تەعین بووە، نزیکەی 50 پاوەند لە کاتژمێرێکدا دەستدەکەوێت.
جەین مۆریس کە سەرۆکی بەشی کۆلیجی مەلیکی نەخۆشی دەروونی سکۆتلەندەیە ، وتی نەخۆشخانەکانی سکۆتلەندا ئەوەندە پشتیان بە نوسینگە و کۆمپانیا ئەهلییەکان بەستووە لە هەندێک حاڵەتدا پزیشکی دەروونییان بەکرێ گرتووە کە توانای تەواویان نییە یان ئەندامی کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی دەروونی نەبوون، کە بۆدییەکی پرۆفیشانڵی حکومیین.
ددکتۆر ئەمەندە کۆتۆن کە سەرۆکی بۆردی بەشی نەخۆشی دەرونی ڕایانگەیاند کە زۆر گرنگە حکومەتی سکۆتلەندا بڕینی پارەی تەندروستی دەروونی پێچەوانە بکاتەوە. لە ساڵی 2021 وەزیرەکان بەڵێنیان دابوو کە دڵنیابین لە 10%ی خەرجییەکانی NHS بۆ تەندروستی دەروونی زیاد دەکەن، بەڵام لەبری ئەوە بۆ نزیکەی 8% دایان بەزاند. لە بودجەی فریاگوزاری مانگی ئابدا، حکومەتی سکۆتلەندا 19 ملیۆن پاوەندی دیکەی لە خەرجییە نیشتمانییەکانی بۆ تەندروستی دەروونی کەمکردەوە. جەین مۆریس وتی ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی ستانداردەکان و کوالیتی “بە تێپەڕبوونی کات لەناوچوون … ئێمە دەگەڕێینەوە دواوە لەبری چوون بە ئاراستەیەکی دروستدا”.