Categories
Kurdish

حەز دەکەم بزانم ئەندامانی پەکەکە و هەوادارانی، سەبارەت بە ڕاگەیاندنەکەی جەنگیز چاندار دەڵێن چی؟!

حەز دەکەم بزانم ئەندامانی پەکەکە و هەوادارانی، سەبارەت بە ڕاگەیاندنەکەی جەنگیز چاندار دەڵێن چی؟!

07/12/2025

هەر بەدەرچونی پەیامەکەی ئۆجەلان سەبارەت بە پێشنیارەکانی ( کە پێشنیار بوون نەك پرۆسەی ئاشتی ) من یەکسەر ڕای خۆمم لەسەر دا و دوای ئەوەش چەندەها پۆستم لەسەر ئەوە و ڕێکەوتنی هەسەدە و محەمەد جۆلانی کردووە . وتومە:

+ پەکەکە دەبێت بە ئۆجەلان بڵێن بڕۆ قسە بۆ حەلاو بکە.  دیارە من مەبەستم بێ دەنگکردنی چەکەکانیان نەبووە ، چونکە من لە 2015 وە دژ بەشەڕکردنەوە بووم چونکە دەمزانی کە ئەمە داوێکی مەترسیدارە و پەکەکە تێی کەوتون. هیوادارم وەستانی ئەم شەڕە لەلایەن پەکەکەوە بۆ هەمیشە بێت ، ئیتر دەوڵەتی تورکیا پرسی کورد حەل دەکات یا نایکات ئەوە پرسێکی دیکەیە.

+ من هەمیشە وتومە کە لە سای ئەردۆگان و حوکمی ئاکەپەدا هەرگیز پرۆسەی ئاشتی بەمانای وشەکە و لابەلاوەکردنەوەی پرسی کوردانی باکور ڕوونادات.

+ وتومە ئۆجەلان مێشکی شۆراوەتەوە ( تەخدیر کراوە) واتە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی تورکیا کۆنترۆڵی خواست و ئامانجی ئۆجەلانیان کردووە ، میتی تورکی دەزگەی دەوڵەت دەتوانن ڕاگەیاندنی بۆ بنوسن ، بڕیارەکان بەناوییەوە بدەن و ئەویش بێ سێ و دوو واژۆی دەکات.

+ وتومە دەم پارتی یا دەڵاڵن یاخود کڵاویان لەسەر نراوە .

+ وتومە خێرە دەم پارتی دەچێتە خزمەتی پارتی و لایەنە دژەکانی کورد ، بەڵام ناچێتە لای پەکەکە و قەندیل ، کە ئەوانن خاوەن کەیس و خاوەن بڕیار و ئەوانن کە قوربانییان داوە و لە مەیدانەکەدان؟

+ وتومە دەبوایە ئۆجەلان خۆی لە سازش و وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیادا بەدەر بکات و پێیان بڵێت ئەو دیلە و توانای قسەی دڵی خۆی و بڕیاری نییە ، بچن بۆ قەندیل ، سازش و وتووێژ لەگەڵ ئەواندا بکەن .

دەی ئێستاش ئێوە فەرموون ، ڕاگەیاندنەکەی جەنگیز چاندار بخوێننەوە ، دەشتوانن ڕەدی باخچەلی – ش لە ماڵپەڕی شارپرێس دا ببینین .

ئەمەی خوارەوە ڕاگەیاندنەکەی جەنگیز چاندارە:

جەنگیز چاندار: هەموو ئەو قسانەی ناوی ئۆجەلانەوە دەکرێن هی دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیایە

جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری پارتی یەكسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی ڕایگەیاند: پێشتر بەردەوام هێرشدەکرایەوە سەری کاتێک دەیوت، هەرچییەک بەناوی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە دەوترێت لەلایەن شاندەکانەوە، لە ژێر فشاری حکومەتی تورکیا و دەزگای هەواڵگریی میت بووە و دەستكاری دەكرێت و بریتی نین لە بۆچوونەی ئۆجالان، بەڵام بۆ یەکەمجار ئاشکرا بووە کە دەوڵەتی تورک چۆن دەستکاری قسەکانی ئۆجەلان دەکات.

چاندار وتی، “پێشتر کە بڕیار بوو سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان سەردانی ڕۆژئاوا بکەن تا باوەڕ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە بکەن بۆ چەکدادان وترا ئەوە داواکاری ئۆجالانە، بەڵام بابەتەکە وانەبوو ئەوکاتیش وتی کە دەوڵەت ئەو دووکەسەی سەپاندوە لەجێگەی هاوسەرۆکانی دەمپارتی و هەمووان هێرشیانکردە سەرم و ئێستا ئاشکرایە کە ڕاستییەکان چۆنە”.

چاندار لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی: دەوڵەتی تورکیا هیچ چارەیەکی دیکەی نییە لەوەی یان دەستبەرداری پڕۆسەکە ببێت، یان ئەوەتا دەبێت هەنگاوی گەورە و کاریگەر بنێت و گۆڕانکاریی بکات.

Leave a Reply