Categories
Kurdish

حەقیقەتی دیمۆکراتییەت لە بریتانیادا

حەقیقەتی دیمۆکراتییەت لە بریتانیادا

 03/07/2024

دوای ئەوەی کە کۆمەڵێك چالاکوان گیران و درانە دادگە، کۆمەڵێك لە چالاکوانانی دیکە بۆ دەربڕینی هاوپشتی و هاوکاری گیراوان لە بەردەم ئەو دادەگەیدا کە دادوەر بڕیاری لەسەر گیراوان دەدات  ناڕەزایەتیان دەربڕی، دادوەر یەکسەر داوای لە پۆلیس کرد کە ئەو 11 کەسە بگرن کە دروشمیان بەدەستەوەیە بە بیانوی ئەوەی کە بوونی ئەوان بەو دروشمانەوە لەبەردەم دادگەدا دەتوانرێت وەک کاریگەری لەسەر دەستەی سوێندخواردن [ ئەو دەستەیان کە پەیوەندیان بە دادگە و پۆلیسەوە نییەوە گوێبیستی “تاوانباران” دەبن دواتر بە گوێرەی بۆچون و تێگەیشتنی خۆیان لە تاوانەکە ڕای خۆیان دەدەن ئەو کاتەش دادوەر بڕیای کۆتایی خۆی دەدات لەسەر گیراوان ]  لێکبدرێتەوە و دادەگە گەندەڵ بکات.

هەر لەبەر ئەوە پۆلیس هەر ئەو ڕۆژە واتە، 3 شەمە، ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لەسەر شۆستەکە بوون لەبەردەم دادگەاد دەستگیر کردن.

 پەیامەکان لەسەر تابلۆکان کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هەڵگیرابوون بریتی بوون لە “سوێندخۆران شایەنی ئەوەیە هەموو ڕاستییەکان ببیستن” لەبەر ئەوەی زۆرێك لە دادوەرەکان بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن کە گیراوان بەرگریی لەخۆیان بکەن . “سوێندخۆران مافی ڕەهایان هەیە بەپێی ویژدانی خۆیان تۆمەتبارێک بێتاوان دەربکەن”.

دادوەرێکی دیکە  بڕیاری دا هەموو ئەو 11 چالاکوانانەی بە کەفالەت ئازاد بکات  بە مەرجێک نەیەنەوە بەردەم دادگە تاکو 27ی مانگی ئەیلول کە ئەو ڕؤژە دادوەر بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.

Leave a Reply