Categories
Kurdish

خودا غەزەبی لە ئۆمەتی موسڵمانان گرتووە

خودا غەزەبی لە ئۆمەتی موسڵمانان گرتووە

27/11/2024

ئێمە وافێرکراوین کە ئۆمەتی موسڵمانان باشترین ئۆمەتی سەر زەوین و خوداش لەوانەوە زۆر نزیکە و خۆشی دەوێن ، کەچی لە واقیعدا دەینبینین کە خودا بە گوێرەی ئەوەی کە هەموو شت بەدەست ئەوە دووژمنێکی سەر سەختی ئۆمەتەکەیەتی ئیتر ئەم ئۆمەتە لە هەر شوێنێکی ئەم سەرزەمینە بێت. ئەوەندەی ئەو دوژمنیانە ئەوەندە کافر و یەهودیی و بوەزییە دوژمنەکانی ، دوژمنی نین .

بڕوانە هەرجی کارەساتی سروشتی و ناسروشتی هەیە بە زۆری یەخەی ئەمان دەگرێت: وشکەساڵی ، باران و لافاو، ئاگرکەوتنەوە، بوومەلەرزە،  گەرمی بێ وێنە ، سەرماوسۆڵە کە زۆر کاریگەرترە تا ولاتانی دوژمنە کافرەکانیان چونکە ئەم ئۆمەتە هەژارە لە دەستکورتی و هەژارییەوە ناتوانێت خۆی گەرمبکاتەوە نە بە پۆشاك لە دەرەوە و نە بە ئامرازەکانی خۆگەرمکردنەوە لە ناو ماڵدا بێت .

هەرچی جەنگی ئەهلی و دینی و مەزهەبی نەتەوەیی و شەڕی چەکدارانەیە ئەم خودایە ئاڵانیوتە ئەم ئۆمەتە هەژارەی .  خودا خۆی دین و نەتەوەی دروست کردووە ، کەچی لەسەر ئەلو جیاوازییە  بە شەڕێکی داون کە لەو کاتەوەی ئەم ئۆمەتە هەستی بە بوونی خودی خودا کردووە بۆ چرکەیەك  نەحەواوەتەوە.

باشە بۆچی ئەم خەڵکەی لە یەك جۆر و لە یەك نەتەوە و لە یەك دین دروست نەکرد و ئەم شەڕو نەگبەتییە ڕووبەڕوی ئۆمەتەکەی نەکاتەوە؟ پێمان دەوترێت لە بوونی ئەم کارەساتانەدا خودا تاقیمان دەکاتەوە دەبێت خۆڕاگر بین، دەبێت شکوری بین و شوکرانەوە بژێری بین.  باشە منداڵێکی ساوا تاقیکردنەوەی چی لەسەر دەبێت بکرێت کە هێشتا فامی تەواوی نەکردۆتەو ؟ باشە کە فکر و ڕۆح و ژیان بە دەستی خۆیەتی و بۆچی ئۆمەتەکەی ئاوا دروست نەکرد کە یەك ڕاستەڕێ بگرن ؟ بەمە هەم ئەرکێکی گەورە و گرانیشی لەسەرخۆی لادەبرد تا ئەوەندە ئەزیەت نەکێشێت بەم تاقیکردنەوەیە و ئەم هەموو سجل و فیالەش نەکاتەوە بۆ تۆمارکردنیان ، هاوکاتیش ئەو عەزابەشی لەسەر ئۆمەتەکەی لادەبرد؟ باشە گەر هۆش و گۆشی پیداوین و خۆمان موخەیرین، کەواتە خەتای خۆمانە کە گەمژەین و ڕێگا ڕاستەکە ناگرین ، دەی ئەگەر ئاوایە بۆچی ئێمەی بە گەمژەیی دروست کرد؟ ئاوا ڕووزەردی دونیا و قیامەتی کردین؟ قەرزاری دەستی کافرانی دونیای کردین ،  دەبێت هەموو ششتێك کافران بۆمان دروست بکەن ،  بۆچی ئێمەی ئاوا دەستەپاچە کردووە؟

بەڕاستی بەزەییم بە خۆماندا دێتەوە، دڵم بەخۆمان دەسوتێ چونکە گرفتێکی گەوەرەمان لە پێشە، ئەویش ئێمە لەدەستی ئەو کارەساتانەی کە خوداکەمان بۆی دروست کردوین هەڵهاتوین بۆ ئەم وڵاتانە ، ئەی ئەگەر ئەمانە ، بەشە هەرە باشەکەی خودا کە جیهادی بۆ دەکەن لەم وڵاتانەشدا حوکمی ئیسلامییان دروست کرد، دەوڵەتی خەلافەتیان بنیات نا، ئێمە دەبێت بۆ کوێ ڕابکەین و کوێ دەمانگرێتە خۆیان ؟ عەشرەت بیرێك لە خۆتان بکەنەوە تاکو دابینی ژیانی ئایندەمان بکەین !!

Leave a Reply