خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران
30/12/2025
بارودۆخی ئێران ، وەکو زۆربەی وڵاتانی دیکە لە هەموو ڕوویەکەوە خراپە. هەڵئاوسانی پارە بە ڕادەیەکی زۆر بەرز، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ، پاوەند ، یورۆ، لەبەرانبەریدا شکانی بەهای تمەنی ئێرانی ، بەزبوونەوەی تێجونی ژیانی خەڵکی ، نەبوونی ئازادیی ، سەرکوتکردن و ڕفاندن و لە بەندیخانەنانی هەر کەسێك دەنگ دژ بە ڕژێم بەرز بکاتەەو .
هەموو ئەمانە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵکییە کە سێ شەوە لە تاران بەردەواومە و لە ئێستاشدا پەلی کێشاوە بۆ زۆرێك لە گەڕەکەکانی تاران و شارەکانی وەکو کەرەج ، راوانبوونی خۆپێشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری لە تاران، کەرەج، مەلارد، دورگەی قیشم (Qeshm)، هەمەدان و کرمان و ئەلبورز و شاری دیکە. دوکان و بازاڕەکان داخراوان و پەیوندییان بە خۆپیشاندەرانەوە کردووە
ئێرانییەکان تایبەتمەندی خۆیان هەیە ، ڕێژەی زۆری خەڵکەکەی کەسانی گەنجن کە زۆربەیان بێ کارن ، بەەردەوامی ڕژێمێ دیکتاتۆرییەتی کە زیاتر لە چوار دەیەیە لەسەر حوکمن ، بونی چینێک لە کرێکارانی هۆشیار لە هەموو بوارەکانی کارکردندا بە تایبەت لە کەرتی نەوت و غازدا، ژشکستی سەراپای حیزبە ناشیونالیستەکان و حیزبەکانی دیکە لە کلاسیکیەوە بۆ نوێخواز ، لە چەپەوە بۆ ڕاستیان، لە سەر بە ڕوسیاوە بۆ سەر بە چین،هەموو ئەو گروپ و ڕێکخراوانەشی کە دواتر هاتوون کە ئەزموونێکی گەورەی داوا بە گەلی ئێرانی و هاوکاتیش بێ ئومێدیشی کردون..
ئەمەی کە ئێستا روودەدات درێژکردنەوە و بەردەوامیدانە بە ڕاپەڕین و خۆپیشاندانەکانی پێشتری وەکو شۆڕشی سەوز، ژن ژیان ئازادیی گەر چی ماوەی درێژ هەبووە لە نێوانیاندا. ، گەرچی ناو بەناو بووە .
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئەمجارە لە ڕۆژی 27ی دیسەمبەرەوە دەستی پێکردووە بەرەوە فراوانتر و گەورەتر دەروات. پێشبینیکردنی ئایندەی ئەم ناڕەزاییانە تا ڕادەیەك گرانە کە بە ئاگر و ئاسن، کوشتن و گرتن و فڕاندن سەرکوت دەکرێن و خامۆش دەکرێن . هیوادارین لە دوای ئەم هەموو ئەزموونە دەوڵەمەندانە خەڵکی بتوانێت کە خۆیان لە گەرەك و شەقام و خوێندگا و شوێنی سەر کار لە گروپی ئاسۆیی ناهیرراشی و لە ڕێکخراوی ئاسۆیانەی جەماوەریانە خۆیان ڕێکبخەن و ئەنجوومەنەکانی گەڕەك و شارۆچکە و شارە کان دروست بکەن بتوانن لە ڕێگەی دیمۆکراتی راستەوخۆ و بڕیاری خۆیان بدەن و کۆلێکتیڤی کاری بۆبکەن چالاکی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن
هەر لە تاران، کاسبکارانی پاساژی “نوور” لە شەقامی وەلیعەسر، بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی بەرزبوونەوەی نرخەکان، گۆڕانکارییە خێراکانی نرخی دراو و سستی بازاڕ هاتنە دەنگ. لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکاندا دەنگی دروشمی ناڕەزایەتی کاسبکاران دەبیسترێت کە باس لە مەحاڵبوونی بەردەوامیی کارە ئابوورییەکانیان دەکەن.
لە پارێزگای هورمزگان، بازاڕیانی شارەکانی “قیشم” و “دەرگەهان” بە داخستنی دوکان و پاساژەکان چوونە ڕیزی مانگرتنەکانەوە. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کاسبکارانی ئەم شارانە بە داخستنی یەکە پیشەییەکانیان، ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بازدانی نرخی دراو، زیادبوونی تێچووی ژیان و گوشارە داراییەکان دەربڕیوە.
خۆپێشاندانی هاوشێوە لە پارێزگای ئەلبورزیش ڕووی داوە؛ بە جۆرێک لە کەرەج (بەتایبەت لە شەقامی قەزوین) و هەروەها لە “سەرئاسیابی مەلارد”، گروپێک لە هاووڵاتییان و کاسبکاران ڕژاونەتە سەر شەقام و بە داخستنی هەندێک شوێنی کار، ناڕەزایەتییان بەرامبەر دۆخی ئابووری و دابەزینی بەردەوامی بەهای پارەی نیشتمانی نیشان داوە.
لە ڕۆژئاوای وڵات، ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شاری هەمەدان بڵاوکراوەتەوە. هاووڵاتییانی ئەم شارەش بە پەیوەستبوون بە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، دژی هەڵاوسانی بەرز، گرانیی کاڵا سەرەکییەکان و گوشاری سەر گوزەرانیان هاتنە مەیدان.
هەروەها لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، شاری کرمانیش شایەدی خۆپێشاندان و داخستنی هەندێک لە کار و کاسبییەکان بووە. خاوەنکاران و هاووڵاتییان لەم شارەدا بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر ناسەقامگیریی بازاڕ، هاودەنگی خۆیان لەگەڵ شارەکانی تری ئێران ڕاگەیاند.
لە هەندێک لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکاندا، دیمەنی توندوتیژی و پێکدادانی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ هاووڵاتییانی ناڕازی دەبینرێت. لە یەکێک لە دیمەنەکاندا، هاووڵاتییەک دوای ئەوەی بەرگری لە خۆی دەکات، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەدرێتە بەر پەلامار و لێدان. تا ئێستا بەرپرسانی حکوومەت هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەم توندوتیژییانە نەداوە.
کۆی ئەم خۆپێشاندان و مانگرتنانە لە شارە جیاوازەکان، ڕەنگدانەوەی ناڕەزایەتییەکی قووڵ و بەرفراوانە بەرامبەر بە دۆخی ئابووری و هەڵاوسانی لغاوپچڕاو؛ دۆخێک کە بەپێی ڕاپۆرتەکان خەریکە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە و مەوداکەی بەردەوام لە فراوانبووندایە.
* “حاڵ وەش” (Hal Vash) دەزگایەکی هەواڵگری و ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤە کە بە شێوەیەکی تایبەت تیشک دەخاتە سەر هەواڵ و ڕووداوەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و ناوچە جیاوازەکانی ئێران.
“حاڵ وەش” لە زمانی بەلووچیدا بە واتای “هەواڵی خۆش” یان “دۆخی باش” دێت.
اڕەزایەتیی خەڵک لە شارۆچکەی مارلیک ناوچەی مەلارەدی تاران و هاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. ڤیدیۆ نێردراوەکان لە ڕووداوەکانی مەیدانی گوڵەکانی ئەو شارۆچکەیە.
خۆپیشاندانی شەوانە لە زانکۆی تاران و گەمارۆدانی زانکۆ
ئێستا خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکان لە ناو زانکۆی تاران بۆ هاوپشتی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، سەرقاڵی خۆپیشاندانن.
خوێندکاران دەڵێن دەرگاکانی زانکۆ داخراون و هێزە ئەمنییەکان ناوچەکەیان گەمارۆ داوە.