خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خەڵکی لە پایتەختی نایجیریا بەردەوامە
04/08/2024
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی مانگی پێشوی گەنجان و خوێندکاران کە لە شاڕێکی نزیك لە پایتەخی نایجیریا سەبارەت بە خراپتربوونی بارودۆخی ئابوری واتە ژیانی خەڵکەکەی دەستی پێکرد،ئێستا تەنیوەتەوە بۆ پایتەخت کە ئەوە 3 ڕۆژە گەوەترین خۆپیشاندان و ناڕەزیی بەردەوامە . هەروەها لە شارەکانی, Minna, Katsina ، Lagos لەوەدەکا بە زووترین کات فراونتر بێت و بتەنێتەوە بۆ شارەکانی دیکە.
پۆلیس نەك هەر بەرانبەر خۆپیشاندەران شەڕ دەکات بەڵکو دژ بەو ڕؤژنامەوان و میدیاکارانەش وەستاوەتەوە کە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن . لانی کەم 31 کەیسی ڕۆژنامەوانان کە لە لایەن پۆلیسەوە هێڕشیان کراوەتە سەر تۆمار کراون . هەر بە تەنها لە ڕؤژی شەمەدا ، واتە دوێنێ، 50 ڕۆژنامەوان دەستگیر کراون بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی فەرمی 700 کەس لە خۆپیشاندەران گیراون ، 9 کەسیش گیانیان بەخت کردووە.
دیارە دەوڵەتی نایجیریا تەنها نییە لە کوشتن و گرتن و هەراسانکردنی ڕۆژنامەوانان میدیاکاراندا ، نایجیاریا لە پلەبەندی 112 دەدا دێت لە کۆی 180 وڵات کە چۆن مامەڵەی ڕۆژنامەوان و میدیاکاران دەکەن .
هەر لە غەزە بە تەنها لە 10 مانگدا زیاتر لە 100 ڕۆژنامەوان میدیاکار کوژراون .