خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لە نایجیریا
30/07/24
نایجیریا کە گەورەترین وڵاتی ئەفریقایە لە ڕوی دانیشتوانییەوە و خاوەنی سەروەەتێکی گەورە و زۆری نەوتە بەڵام لە سەدا 70ی خەڵکەکەی دەرامەتی ڕۆژانەیان یا دۆلارێکە یا تۆزێك زیاتر.
بارودۆخی ژیان ئێکجار سەختە لەوێ پاش ئەوەی کە حکومەت هاوکاری دابەزاندنی نرخی لەسەر نەوت و غاز و بەنزین و گازۆیل لەسەر ئامۆژگاری دەزگە دراوییەکانی جیهان کۆتایی پێهێنا . ئەمەش یانی نەك هەر بەرزبوونەوەی نرخی غاز و نەوت و بەنزین و گازۆیل بەڵکو بەرزبونەوەی نرخی هەموو پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی ئەوێ.
بەگوێرەی دەیتایەکی نوێ گرفتی خراپی خواردن، بەدخۆراکیی 31.8 ملیۆین منداڵی گرتۆتەوە بەشێکیشیان توشی نەخۆشی بوون بەو هۆیەوە .
گەرچی حکومەت بەرزکردنەوەی لانی کەمی موچەی مانگانەی بۆ 14.40 پاوەندی بریتانی بەرزکردەوە بەڵام ئەم بڕە کەمە لە موچە چارەسەری خراپی ژیانی خەڵکەکەی ناکات.
بەهۆی گرانی باری ژیانەوە لە دوێنێوە ، ڕۆژی دووشەمە ، بە دەیەها هەزار گەنج و خەڵکانی بەتەمەن لە شارێکی نزیك لە پایتەختەوە کە تەنها 30 میل دوورە دەستی پێکردووە ، پێشبینی ئەوە دەکرێت کە تەشەنە بکات بۆ شارەکانی دیکە چونکە گرفتی ژیان سەرانسەرییە .