خەمی خۆیانە ، لەبەر خاتری خۆیانە
16/01/2026
هەوڵ و کۆششی وڵاتانی سعودییە و قەتەر و تورکیا و عەمان بۆ وەستانی هێڕشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ، ڕازیکردنی ترامپ بە نەکردنی هێڕش لەبەر ئەوە نییە کە ناوچەکە لەو جەنگە دوور بخەنەوە ، بەڵکو ئەوان شینی ڕوخاندنی خۆیان دەکەن .
گومان لەوەدا نییە کە ئێڕان یەكێکە لە بنکە و دەوڵەتە تیرۆریستەکانی جیهان و دۆست و یارمەتیدەری گروپە تیرۆریستەکانی وەکو حەماس و حیزبوڵاو و هووسییەکان و بەشێكیش لە حەشدی شەعبییە لە عێراق دا .
ڕوخانی ڕژێمی ئێران ، جگە لەوەی کۆتییهێنانە بە دەسەڵاتی دینی ڕەنگە بۆ هەمیشە ، گەورەترین گۆڕانکاریش ڕوودەدات لە ناوچەکەدا بە عێراق و ولاتانی کەنداو و سعودییەو و تەنانەت تورکیاش ، ئەم وڵاتانە خۆیان زۆر باش دەزانن مانەوە و بەهێزی دەوڵەتی ئێران لەم فۆرمەی ئێستایدا مانەوەی ئەمانە و ڕوخانیشی گەر نەبێت هاندەر بۆ ڕوخاندنی ئەوان ئەوە زۆر زۆر لاوازیان دەکات و ناچارن فۆرمی حوکمڕانییان بگۆڕن
هەرچیش ئیسرائیل هەیە، گەرچی بە ڕواڵەت حەز دەکات کە ئەمەریکا لە ئێران بدات ، بەڵام ئەوە دەزانن کە ئەو شەڕە سەر و گوێکلاکی ئەوان زیاتر لە خودی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی دەگرێتەوە، چونکە ئێران ئەم جارە دەستناپارێزیت لە کوشتنی هەر دانیشتویەکی ئیسرائیل و ئەوەی پێی بکرێت دەیکات . لەبەر ئەوە ئیسرائیل ئێرانی لە فۆرمێکی لاوازی پەڕو باڵکراودا پێ باشترە تاکو هەوڵی ڕوخاندنی و بکەوێتەوە شەڕێکی دەستە و یەخە لەگەڵیدا کە زەرەرێکی گەورە دەکات.