خەڵکی لە ئیسپانیا لە مافەکانیان خۆش نابن
10/11/2024
ڕوودانی لافاوەکەی ناوچەی ڤالەنسیا کە لە29ی مانگی پێشوود ڕوویدا و بووە هۆی قوربانیبوونی 220 کەس و هێشتاش چارەنوسی 80 کەس نادیارە . لەم بارەشدا خەڵکی ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن دژ بە سەرۆکی ئەو ناوچەیە .
خەڵکی هۆشیارە و دەزانن بەردێك لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە دەستی حکومەت ، دەوڵەتی تێدایە . من جارێکی دیکە بە نموونەوە قسەم لەسەر ئەمە کردووە ، کە ڕوودانی هەر شتێك دەستی حکومەت یا دەوڵەتی تێدایە ئیتر بە ڕاستەوخۆ بێت یا ناڕاستەوخۆ.
بە هۆی ڕوودانی ئەو کارەساتەوە خەڵکی ئەوێ خۆپیشاندانی گەورەی ڕێكخست. یەکێک لەو خۆپیشاندانانەی ئەم ڕۆژانە نزیکەی 200 هەزار کەس بەشداری کرد و داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی دەڤەرەکە ‘کارلۆس مازۆن’ دەکەن . ئەوان ڕوودانی ئەو هەموو زیانە ڕۆحی و ماڵییە لە چاوی ئیدارەکەی ئەوی دەناسن ، کە لەسای پێشەوچوونی تەکنەلۆجیا و زانستدا لە ئێستادا تا ڕادەیەك پێشبینی چونێتی کەش و هەوا بۆ ماوەی دە ڕۆژی ئایندە دەکرێت، بەو جۆرە دەکرێت قوربانیییەکان زۆر کەم ببێتەوە .
لە کاتێکدا کە لە سێنەتری مەرکەزی کەش و هەوای دەوڵەتی ئیسپانیاوە چەند ڕؤژێك پێش ڕوودانی لافاوەکە ڕاگەیەنراوە کە کەش و هەوایەکی زۆر توند بە ڕودانی لافاویشەوە بەڕێوەیە. بەڵام مەرکەزی کەش و هەوای ئەو دەڤەرە هیج ڕاگەیاندن ێکی پێشوەختی نەداوە لەبەر ئەوە خەڵکی سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیان بوون .
ئەمە هۆکاری ڕوودانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانە کە بەرپرسیاری دەکەوێتە ئەستۆی کەسی یەکەمی دەڤەرەکە کە کارلۆس مازۆنە . چەندەها دروشمی جیا جیا لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرزکراوەتەوە لەوانە ” مازۆن دەست لەکار بکێشەرەوە ” ” تۆ ئێمەت کوشت” ” ئێمە دەستمان لە لیتەدا غەرق بووە و دەستی تۆش لە خوێندا”
کۆمەڵی سەوزی ئیسپانیش پێشنیاری ئەوە دەکەن بۆ حکومەت کە کۆمپانیاکانی غاز و نەوت پارەی ئەم زیانە بدەن چونکە زیاتر لە 6 دەیەیە دەربارەی قەیرانی ژینگە و کەش و هەوا زانراوە و لە ئارادایە .
گەرچی ئەم لافاوە کارەساتێکی گەورەی بەسەر خەڵکی ئەو دەڤەرەدا هێنا بەڵام هاوکاتیش خەڵکی ئیکجار زۆر لەیەکدییەوە نزیک کردەوە بە هاوکاری و یارمەتیدانی یەکدی و کردنی کاری هاوبەش و هەرەوەزی لە زۆر بواری ژیانیاندا لە پاککردنەوە و راماڵینی لیتەو فڕێدانی کەرەسە زەرەرمەندبووەکان و پەیداکردنی خۆراک و خواردەنەوە.