Categories
Kurdish

خەڵکی لە فەرەنسا بە جیاوازی بۆچوون و هەڵوێستیانەوە گردبوونەوە بۆ وەستاندنی بردنەوەی پارتەکەی مارین لو پێن

خەڵکی لە فەرەنسا بە جیاوازی بۆچوون و هەڵوێستیانەوە گردبوونەوە بۆ وەستاندنی بردنەوەی پارتەکەی مارین لو پێن

01/07/2024

پارتی مارێن لۆپێن و هاوپەیمانەکانی لە خولی یەکەمی دەنگدانی دوێنێ،  یەکشەممەدا، لە هەڵبژاردنەکەدا  کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆمار بانگهێشتی کردبوو، لەسەدا ٣٣ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

 ئەمەش پێش هاوپەیمانی چەپی بەرەی جەماوەری نوێ کەوت کە لەسەدا ٢٨ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و هاوپەیمانی سەرۆک ماکرۆن کە لە پلەی سێیەمدا بوو بە کەمێک کەمتر لە سەدا ٢١ بەدەستهێنا ئەم سەرکەوتنە کە یەکەمجارە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانیدا ٢٠% تێپەڕێنێت، گردبوونەوەی نیشتمانیی خستۆتە سەر ڕێڕەوی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات کاتێک خولی دووەمی دەنگدان لە ڕۆژی  یەکشەمە ئەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت.

بە هۆی هێنانی ئەم دەنگە زۆرەی پارتەکەی لۆپێن-وە  هەزاران خۆپیشاندەر لە پاریس و شارەکانی دیکەی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆیان نیشان بدەن، نەیارانی لو پێن هەوڵیان دەدا دەنگدەران ڕازی بکەن کە خۆیان لە حزبەکە بەدوور بگرن و سەرکەوتنی کۆتایی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ڕەت بکەنەوە.

ئامانجی نەیارانی لو پێن ئەوەیە کە پارتەکەی بوەستێنێت کە ئەو ٢٨٩ کورسییەی پێویستی پێیەتی بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی ڕەها، لە ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا کە ٥٧٧ کورسییە.

Leave a Reply