Categories
Kurdish

درۆن و بەندیخانەکانی بریتانیا

درۆن و بەندیخانەکانی بریتانیا

03/01/2025

درۆن هەر ئەوە نییە شەڕی پێبکرێت، یاخود تیرۆر ئەنجامبدات .  ئەمڕۆ لە بریتانیا لە ئینگلتەرە و وێڵس بەرەنگاربوونەوەیەکی دەوڵەت نییە تاکو بە درۆن سەرکوتبکرێت ، بەڵام درۆن هێشتا لێرەش بە جۆرێکی دیکە سەرکوتی خەڵکانی زۆر بارخوار دەکات یا بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە.

درۆن لێرە لەبری شەڕ قاچاخچییەکان و فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکان بەکاری دەهێنن بۆ دزەکردنی  مادەی هۆشبەر بۆ ناو بەندیخانەکان .

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم یەك دوو ڕؤژە ، لە کاتێکدا کە درۆن بۆ ئەو مەبەستە لە ساڵی 2020 وە بەکاردەهێنرێت بەڵام هەرگیز وەکو ساڵی پار نەبووە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە 10 مانگی ساڵی پارەکەدا ژمارەی ئەو درۆنانەی کە مادەی هۆشبەریان بۆ بەندییەکانی هەندێک بەندیخانە گواستۆتەوە لە ڕێگای پەنجەرەی بەندیخانەکانەوە 1296 جار درۆن مادەیهۆشبەری بۆ بەندیخانەکانی ئینگلتەرە و وێڵس بردووە کە دەکاتە 130 تێکڕای مانگانە، بەندییەك بەندیخانەکانی چواندووە بە فڕۆکەخانە.   ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە سالی 2023   واش پێشبینی کراوە کە هەتا کۆتایی 2024 ئەم ژمارەیە سەردەکەوێت بۆ 1550 جار کە لە ساڵی 2022 دا 478 جار بووە کە بە بەراورد بە 2022  ساڵلی 2023  ژمارەکە سێ جار سەرکەوتووە .

ئەمە لە کاتێکدا کە نابێت درۆن لە مەدای 400 مەتر نزیك لە بەندیخانەکان ببێتەوە.  ئەم درۆنانە لە شەوی تاریکدا خۆیان دەگەیننە بەندیخانەکان و پانییان تەنها یەک مەترە و 7 کیلۆ مادەی نایاسایی هەڵدەگرێت و بە پارەیەکی زۆر گران لە بەندیخانەکاندا دەفرۆشرێنەوە .  گەر چی جۆرێك لە تەکنەلۆجیا بەکارهێنراوە لە کەشفکردنیاندا پێش گەیشتنە بەندیخانەکان ، بەڵام بە گوێرەی قسەی پۆلیس  و لایەنەکانی کە لەو بوارەدا شارەزان زۆر سەرکەوتوو نەبووە .

Leave a Reply