درێژی تەمەن لە بریتانیادا لە داکشاندایە
درێژی تەمەن لە بریتانیادا لە داکشاندایە
دەیەیەك زیاترە کە بریتانیا تەمەنی خانەنشینی زیادکردووە لەبەر ئەوەی کە ڕێژەی درێژی تەمەن لەسەردایە . ئەمەی کە بریتانیا کردی لەسەر ئەو توێژینەوەیە بوو کە دەرکەوت لە نێوانی ساڵانی 1990 و 2011 دا بە ڕێژەیەکی بەرچاو تەمەن درێژ بووە . لە ئێستادا تۆژینەوەی زۆر کراوە کە لە دوای ئەو کاتەوە لە ڕاستیدا ڕیژەی تەمەندرێژیی لە بریتانیادا لەچاو وڵاتانی ئەوروپادا زۆر لە داشکاندندایە .
ئەمەش شتێکی چاوەروانکراوە کە لە کاتێکدا ژیان و بژێوی زۆربەی خەڵکی بریتانیا لە خراپەوە بۆ خراپتر چووە .
ئەو ژیانخراپییەو نەبوونی داهاتی گونجاو وای لە خەڵکانێکی زۆر کردووە کە ستایەڵی ژیانیان بەرەو خراپتر بروات سەبارەت بە خواردنی خراپی هەرزان ، گرانی سێنتەرەکانی ڕاهێنان ، داخستنی سێنتەرەکانی لاوان ، ژمارەیەکی زۆری خەڵك تەنانەتە ئەوانەشی کە کار دەکەن بە هاوکاری سێنتەری خواردن بەخشینەوە دەتوانن ئیدارەی ژیانیان بدەن . ئەمانەش هەمووی نەخۆشی زۆری دروست کردووە ، قەڵەوی لە ناو نەوە جیاوازەکاندا کردۆتە باو ، نەخۆشی دڵ و شەکرە و قۆڵۆن لە زۆر بوندان .
بە گوێرەی ئەو تۆژینەوەیە کە لە گۆڤاری تەندروستی گشتی لانسێت بڵاوکراوەتەوە، ” تێکڕای گەشەی ساڵانەی تەمەن لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا لە 0.23 ساڵەوە بۆ 0.15 لە نێوان ساڵانی 1990 بۆ 2011 دابەزیوە . لە کۆی 20 وڵات کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، جگە لە نەرویژ هەر وڵاتێک گەشەی تەمەنی چاوەڕوانکراو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە . ئینگلتەرا زۆرترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لە باشتربوونی تەمەنی چاوەڕوانکراودا، کە تێکڕای باشتربوونی ساڵانەی 0.25 لە نێوان ساڵانی 1990 بۆ 2011 بووە بەڕێژەی 0.07 لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2019 بۆ ڕێژەی 0.18. دووەم خاوبوونەوەی گەشەی تەمەنی چاوەڕوانکراو لە ئەوروپا لە ئێرلەندای باکوور بووە (کە بە ڕێژەی 0.16 ساڵ کەمیکردووە)، دواتر وێڵز و سکۆتلەندا (هەردووکیان بە ڕێژەی 0.15 ساڵ دابەزیوە).
توێژینەوەکە بە هاوکاریکردنی زانکۆی ئیست ئەنجیلیا کراوە، گۆڕانکارییەکانی تەمەنی چاوەڕوانکراو لە 20 وڵاتی ئەوروپی لە ساڵی 1990 تا 2021 تاوتوێ کراوە. لە ماوەی پەتای کۆڤید لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2021، هەموو وڵاتان جگە لە ئێرلەندا، ئایسلەندا، سوید، نەرویج، دانیمارک و بەلجیکا کەمبوونەوەی تەمەنی تەمەنیان بەخۆیەوە بینیوە، یۆنان و ئینگلتەرا زۆرترین دابەزینیان بەخۆوە بینیوە. گەشەی تەمەنی چاوەڕوانکراو لە ساڵی 1990 تا 2011 دەگەڕێتەوە بۆ باشتربوونی ئەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە دەبنەوە.”
” ئەو وڵاتانەی کە لە دوای ساڵی 2011 بە باشترین شێوە دەستکەوتەکانیان لە تەمەنی چاوەڕوانکراودا پاراست، ئەوانیش نەرویج، ئایسلەندا، سوید، دانیمارک و بەلجیکا بوون، تەنانەت لە کاتی پەتاکەشدا توانیان هاتنەخوارەوەی تەمەن ڕاگرن . توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو وڵاتانەی کە “بە باشترین شێوە پارێزگارییان لە تەمەندرێژی کردووە” باشتربوونی تەمەنی تەمەنیان کەمتر بووە لە نەخۆشییەکانی دڵ و مردن بە شێرپەنجە.”