Categories
Kurdish

دونیایەکی سەیرە گوڵم

دونیایەکی سەیرە گوڵم

19/09/2023

پاش هێڕشی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەتی کشتوکاڵی بە درۆن و کوشتنی سێ چەکداری دژەتیرۆر و بریندارکردنی سیانی تر، هەر یەك لە باڤڵ تاڵەبانی و پارێزگاری سلێمانی و فەرماندەکانی هێزی ٧٠ و بەڕێوەبەری شارۆچکەی عەربەت سەرزەنشت و سەرەکۆنەی هێڕشبەرانیان کردووەوگوڕە و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن لە بەکرێگیراوانی ناوخۆ و سیخوڕەکان; ئەمڕۆ دوشەممە  18/9/2023 پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبون و 3 پێشمەرگەی تریشمان برینداربون.

وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبونی هەڤاڵەکانمان هیوای زوچاکبونەوەش بۆ بریندرەکانمان دەخوازین. بۆ هەمو لایەکیشی روندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجامدرا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاربوبێت روبەڕوی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوەو تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیەو ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەر بڕوات.

چەند ڕاگەیاندنێکی توڕەهاتانەیە ، چەند شەرمنۆکانەیە کە نەیان وێراوە پەنجە بۆ ئێران ڕاکێشن ، وەکو ئەوەی لالە سەرحەد لە دزکەرەوە ئەو درۆنانەی ناردبێت. لە لایەکی تریشەوە سیخوڕە کێن؟ دوژمنان و نۆکەران و بەکرێگیراوانی ناوخۆ کێن؟ ئایە کەسێك و لایەنێك زیاتر لەوان و لە پارتی و ئیسلامییەکان هەیە کە سیخووڕی ٥٠ ساڵەی ئێران و تورکیا بن؟ هەڕەشە لەو نۆکەرانە دەکەن کە باجەکەی بدات ، بەڵام نەك خۆیان بەتاوانبار و بەرپرس بزانن سەبارەت بە هەموو ئەو کارەساتانەی کە لە ٦٢ ساڵی ڕابوردوودا بەسەر ئەم میللەتە داماوەدا هێناویانە.

دونیایەکی سەیرە گوڵم …

Leave a Reply