Categories
Kurdish

دوو بریا ، دوو خۆزگە

دوو بریا ، دوو خۆزگە

14/02/2026

قەندیل دروسترین ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند سەبارەت بە ڕۆژئاوا بریا ئەمەی 12 ساڵ لەمەبەر بکردایە کە دەکرا شەڕی داعش لەسەر ڕۆژئاوا ئەوەندە چڕوپڕ و مەترسیدار نەبوایە . هەروەها تورکیاش هەر هیچ نەبوایە بیانویەکی وایان لە دەستدا نەدەبوو تا کو بە پاساوی پەکەکە ئەو دوژمنایەتییە گەورەیە لەگەڵ ڕٶژئاوادا بکات و عەفرینیش داگیر بکات، نەشی دەتوانی ئاوا بەو ئاسانییە ئەوەی پێی دەوترێت کۆمۆنێتی نێودەوڵەتی هەڵخەڵەتێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بڕیار و ڕاگەیاندنە ئێستاش بەهای خۆی هەیە . کوردیش دەڵێت زەرەر لە نیوەشی بگەڕێتەوە هەر قازانجە.

 خۆزگەی دووەم:

خۆزگە پەکەکە هەر دوای گیرانی ئۆجەلان ، بەرائەتی لە ئۆجەلان وەکو سەرکردە بدایە و خاوەندارێتی لێنەکردایە .

بۆچی؟

یەك: ئەو کاتە ئۆجەلانی وەکو کەسێكی ئاسایی لای دەوڵەتی تورکیا نیشان دەدا و تورکیاش نەیدەکردە بارمتەیەك و بۆ ماوەی 26 ساڵ لە بەندیخانەدا بیهێڵێتەوە تاکو چەك بە پەکەکە دابنێت و ڕادەستیان بکات ، یاخود هەر هیچ نەبێت سازشیان پێبکات.  بێگومان گەر ئەو پێگەیەی لێبسەنرایەتەوە ئەوە کارئاسایی لەگەڵ خودی پەکەکە دەکرا و هاوکاتیش ئۆجەلانیش بەرەڵا دەکرا یا حوکمێکی ئاسانتری بەسەردا دەسەپێنرا .

دوو: چی تر ئۆجەلان نەدەبووە گۆشتی گەردەمل و پەکەکە لە دیلێتی ئۆجەلان ڕزگاریان دەبوو، خۆیان بە خۆیان بیریان دەکردەوە و خۆیان خاوەنبڕیاری خۆیان دەبوون نەك ئۆجەلان.  ئەو کاتە قەندیل دەبووە چەقی وتووێژ و ڕێکەوتن لە لایەن تورکیاوە ، نەك خودی ئۆجەلان ، بەمەش هێزی خۆیان و گەورەیی خۆیان لای دەسەڵاتدارانی تورکیا نیشان دەدا و ئەوانیش بە هێزێکی داخوازیی نەتەوەیی بۆ کوردی باکور دەیانبینی  نەك وەکو جانتاکەی دەستی ئۆجەلان و پاشکۆبوون بەو .

بەداخەوە پەکەکە ئەمەی نەکرد و ساڵانێکی دوور و درێژە و  ئێستاش باجەکەی دەدات .

قه‌ندیل به‌په‌یامێك گۆمه‌كه‌ى شڵه‌قاند.. گەورەترین پاساو لەدەستی نەیارانی ڕۆژئاوا ده‌رده‌هێنرێت https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=253528

Leave a Reply