Categories
Kurdish

دوو پرسی پووچەڵ

دوو پرسی پووچەڵ

16/10/2024

یەك : لەبەر ڕۆشنایی ئەو قەسابخانەیەی کە ئەمڕۆ لە غەززە و لوبناندا ڕوودەدات ئایا بەڵگەیەکی دیکە ماوە بۆ بوونی ‘خوا’ ئەڵا؟ ئەگەر بوونی هەیە چۆن قەبوڵی دەکات کە  ئومە هەلبژێرراوەکەی ئاوای بەسەر دێت؟ ئەگەر هەشە و قەبوڵی ئەم مەجزەرانە دەکات، ئایا شایانی پەرستنە؟  هەر تۆزێك بیرکردنەوە و تێڕامان!!

 دوو: یەکێتی نەتەوەیی و قەومچێتی: هەر هەمان ڕووداوی غەززە و لوبنان.  ئومەی عەرەبی زیاتر لە 650 ملیۆن کەسن و خاوەن چەندەها دەوڵەت و میرنشینین ، کە ئەگەر تەنها 3 دەوڵەتیان یەکبگرن لە ماوەی هەفتەیەکدا چۆك بە ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەمەریکاوە دادەن ، ئیدی لە یەکێتی نەتەوەیی هەموو عەرەب گەڕێ بۆ  بەرگری لە فەلەستینییەکان و لوبنانییەکان!!  ئەوە لە دەیەها بەڵگەی دیکە بگەڕێ، هەر هیچ نەبێت،  ئایا ئەم بەڵگەیە کافیی نییە بۆ ئەوەی کە یەكێتی نەتەوەیی و قەومچێتی چەمکێکی پووچەلن؟!  بەرژەوەندییە ئابوورییەکان حوکم دەکەن و بڕیار دەدەن  نەك زمان و ڕەگەز.

Leave a Reply