Categories
Kurdish

دەستکەوتەکانی ئەمریکا لە هاتنە ناوەوەی سوید بۆ ناو ناتۆ

دەستکەوتەکانی ئەمریکا لە هاتنە ناوەوەی سوید بۆ ناو ناتۆ

25/06/2024

بوون بە ئەندامی ناتۆ مەرج و بەندی خۆی هەیە کە زۆربەی جار بە قازانجی دەوڵەت و زلهێزەکان دەگەڕێتەوە .  لە هاتنی سویدیشدا بۆ ناتۆ بێ گومان زەرەری سوید و خەڵکەکەیەتی چونکە هیچ وەختێك نە مەترسی لەسەر بووە نە لەناو خۆشدا لەسەر ئەو پرسەو هەندێك پرسی تر حکومەتەکەی ڕووبەڕوی ڕەخنە و بەرەوڕووبوونەوە بووە .

ڕۆژی 3 شەمەی پێشوو18 ی مانگ پەڕلەمانی سویدی دەنگیان بۆ ڕێکەوتنی سەربازی و بەرگری ئەمەریکا لە سویددا دا و چەپەکان و پارتی سەوز دژ بوون پێی.

بەپێی ڕێککەوتنی هاوکاری بەرگری (DCA)، ئێستا سوپای ئەمریکا مافی ئەوەی هەیە هەر ١٧ بنکە سەربازییەکەی سوید بەکاربهێنێت کە ئەمەریکا لەوانەیە بینای خۆی لەسەر بنکەکان دروست بکات. لە هەمان کاتدا ئۆتۆمبێل و کەشتی و فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەتوانن بە ئازادی لە خاکی سویددا بجوڵێن و بەبێ ڕەزامەندی ئەمریکا پرسینەوەیان لێ نەکرێت یان پشکنینیان بۆ نەکرێت.

سوید لە ئێستادا ڕێگە نادات چەکی ئەتۆمی لەسەر خاکی سوید لە کاتی ئاشتیدا جێگیر بکرێن. بەڵام ئۆلف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ڕەنگە دووبارە بە پرسی چەکی ئەتۆمی لە سەردەمی جەنگدا بچێتەوە. لە مانگی ئازاردا، سوید بە فەرمی وەک ٣٢هەمین ئەندامی هاوپەیمانییەکە پەیوەندی بە ناتۆوە کرد و وازی لە سیاسەتی سەربازیی بێلایەنی درێژخایەنی هێنا.

پاساوی ئەم ڕێککەوتنە، لە لایەن حکومەتی سویدەوە ئەوەیە کە ئەمریکا بتوانێت لە کاتی ڕوودانی قەیرانێکدا هاوکاری خێرا پێشکەش بە سوید بکات. هەروەها مەبەست لە ڕێککەوتنەکە بەرزکردنەوەی توانای ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ە بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتانی باڵتیک و فینلاند.

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە گەر سوید نەچوایەتە ناو پەیمانی ناتۆوە زۆر مەحاڵ بوو کە قەیرانی تووش بێت، بە ناشکوریش نەبیت لەوێ بزوتنەوەی کرێکاران زۆر خامۆشە و گورگ و مەڕ بەیەکەوە ئاو دەخۆنەوە ول مەترسییەکی ناوخۆیی نییە مەگەر مەترسی مادە هۆشبەرەکان .

Leave a Reply