زانیارییەك کە جێی تێڕامانە !!
24/08/24
نەك هەر ئێمەیەك کە لێرە، لە بریتانیا، لە دایک نەبووین و گەوەرە نەبوین ، لەوە دەکات کە زۆرێکی ئەوانەشی کە لێرە لە دایک بوون ئەو زانیارییە نەزانن.
ئەمڕۆ کەوتم بەسەر وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیاندا کە باس لە شتێك دەکات کە من بەش بەحاڵی خۆم نەك هەر نەمزانی بوو بەڵکو هەرگیز ئاوەزیشم بۆی نەدەچوو. باسی بەسەرهاتی ژنێکی 51 ساڵە ، کە نمونەی هەزارانی دیکەیە لە دەستدرێژی کردنە سەریان ، کە لە تەمەنی 13 و 14 ساڵیدا کوڕێکی 22 ساڵ [ وتارەکە ناڵێت دەستدرێژی کراوەتە سەر ] جنسی لەگەڵدا کردووە ، ماوەیەک لەمەوبەر چووە شکاتی لای پۆلیس لە کوڕەکە کردووە ، کوڕەکە لە لایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لێکراوە و دانی بەوەدا ناوە کە ئەوە وابووە ، بەڵام پۆلیس هیچ لێپرسنیەوەیەکی دیکەیان لەگەڵدا نەکردووە و سزایەکیان نەداوە.
بۆچی ؟ لە بەر ەئەوەی یاسایەکی 1956 هەیە سەبارەت بە جنس لەگەڵ کچانی منداڵدا کە دەڵێت ئەگەر کوڕێك جنسی لەگەڵ کچێکی منداڵدا کرد ئەوەندەی کە کچەکە لە ماوەی ساڵێکدا شکاتی لێنەکات ، کوڕەکە بێ تاوان دەردەچێت ، گەرچی کچەکە لە خودی یاسادا هێشتا هەر بە منداڵ حساب دەکرێت.
ئەمە دەقی یاساکەیە ” کێشەیەك کە لە ئەنجامی یاسای تاوانە سێکسییەکانی ساڵی 1956 دێتە ئاراوە، کە بڕیاریدا دادگاییکردنی تاوانی جووتبوونی سێکسی لەگەڵ کچێکی خوار تەمەنی 16 ساڵ، کە کاتێک کچێکی تەمەن 13 بۆ 15 ساڵان بە شێوەیەکی ڕاستی ڕەزامەندی دەربڕیوە (هەرچەندە وەک منداڵ نەیانتوانیوە لە یاسادا ڕەزامەندی دەرببڕن)، “ناتوانرێت زیاتر لە 12 مانگ دوای ئەو تاوانەی کە تۆمەتبار کراوە دەست پێبکرێت”.
ئەوەی کە منی توشی سەرسوڕمان و سەرەگێژە کرد چۆن پاش ئەم هەموو ساڵانە کە حیزبی کرێکارانیش چەند جارێک هاتوونەتە سەر حوکم ئەو کاتەش زۆر چەپتر بوون لە ئێستا، کەچی هەتا ساڵی 2003 ئەو یاسایە هەر وا مایەوە؟؟ بە مەرجێك پارتی لەیبەر لە ساڵی 1997دا بۆ جارێکی دیکە هاتنەوە سەر حوکم و 13 ساڵ خەڵکییان ڕەتان .
لەگەڵ ئەوەشدا گەر چی لە ساڵی 2003دا یاساکە گۆڕرا بەڵام هەتا یەکی ئایاری 2004 جێ بەجێنەکرا ئیتر لەو کاتەوە حسابێکی تایبەتی بۆ ئەو کێشەیە دەکرێت . زۆر سەیرە شتی ئاوا دەبینرێت کە هێشتا یاسای پیا و پیاوێتی پیاوسالاری لە زۆر ڕووەوە وجوودی هەیە.