زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و پەندە کوردییەکە:
03/01/2025
زۆربەی زۆری ئەو شتانە، لە مەسەل و قسەی ئاسایی و ئامۆژگاریی ، کە کورد وتوونی و کردونی هەر هەمووی بەرهەمی دروستی واقیع و ئەزموونەکانیان بووە . بەڵام جێگای داخە کە هەرە زۆرینەمان بە بیانویەك ، بە پاساووێك فەرامۆشیان دەکەین .
سەبارەت بە زێلینسکی کورد وتویەتی :
ئەوەی بە بێوەژنێتی دەیکەیت، بە کچێتی بتکردایە ، ئەوەشی بە کچێتی کردت بە بێوەژنێتی بتکردایە .
ئەوەی بە بێوەپیاوی دەیکەیت بە کوڕێتی / گەنجێتی بتکردایە ، ئەوەشی کە گەنجێتی کردت بە بێوەپیاوی بتکردایە .
[ تکایە سەرزەنشتم مەکە کە وشەی ” بێوەژنم ” بەکارهێناوە مەبەستم لە سوکایەتی بە ژن نییە، بەڵکو هەر وتنەوەی پەندەکە وەکو خۆی]
لەو کاتەوەی کە دۆناڵد ترامپ هەڵبژێرراوە زێلینسکی بە بەردەوامی داوای وەستانی شەڕ دەکات و ئامادەشە بەشێکی ئەوەی کە ڕوسیا داگیری کردووە بدرێت بە ڕوسیا هەر هیچ نەبێت بە مووەقەت دواتر لە ڕێگای دیلۆماسییەوە گوایە لە ڕوسیای دەسەنێتەوە. ئەمە کورد پێی دەڵێت: حیلە شەرعی .
ئەحمەقییەتی زێلێنسکی ئەوەیە : یەك : کەوتە داوەکەی ئەمەریکا و ناتۆوە شەرەکەیان پێکرد وەکو کورد دەلێت : ڕیش و سمێڵیشیان پێ تاشی و ئاوێنەکەشیان دایە دەستی .
دوو: ئەوەی کە ئێستا دەیکایت ، پێشتر هیچ کام لەمانە پێویست نەبوو ، دەکرا شەڕ نەکات ، دەکرا ئۆکرانیا قەرزاری یەک تریلۆن دۆلار نەکات لە بینا کردنەوەیدا ، دەکرا گیانی زیاتر لە 500 هەزار لە سەربازی هەژاری ئۆکرانیا بپارێزێت ، دەکرا 11 ملیۆێن ئۆکرانی دەربەدەر نەبوایە و چایان لە دەستی حکومەتەکانی ئەوروپا نەبوایە ، دەکرا زۆرینەی بزنس و قوتابخانە و پارك و چی و چی وێران نەکرایە ، دەکرا خۆیشی ئاوا سوک و بێ حورمەت نەکردایە ، لە هەلبژاردنی داهاتویدا مەگەر هەر بێ حورمەتان دەنگی پێبدەن، دەکرا ئێمەش ئەم باجە قورسەمان نەدایە و کولفەی ژیان ئاوا بەرز نەبوایە ، دەکرا غاز و وزەی ڕوسیا بۆ ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا و نەمسا هەر لرفەی بهاتایە . دەکرا و زۆری دیکە دەکرا و نەدەکرا …. گەر ئەم کابرایە پێداگری لەسەر ئەندامبوونی ناتۆ نەکردایە و هیچی تر، گفتێکی بە پوتین بدایە کە ئۆکرانیا سەربەخۆ دەمێنێتەوە لەو ناوەدا.
ئەمەی کە وتم بەرگری لە پوتین نییە و پوتینیش و ڕژێمەکەی دیکتاتۆر و فاشین ، خوێنڕێژ و داگیرکەرە ، تەواکەری لایەنە غەربییەکەی ئەم سیستەمە دڕندەیە.