Categories
Kurdish

سەندیکا داوای لە کرێکارانی مانگرتووی کۆمپانیای بۆینگ دەکات کە پشتگیری لە ئۆفەری نوێی کۆمپانیاکە بکەن

سەندیکا داوای لە کرێکارانی مانگرتووی کۆمپانیای بۆینگ دەکات کە پشتگیری لە ئۆفەری نوێی کۆمپانیاکە بکەن

02/11/2024

کرێکارانی کۆمپانیای بۆینگ لە 13ی ئەیلولەوە لە مانگرتندا سەبارەت بە بەدەستهێنانی داخوازییەکانیان، وەکو زیادکردنی موچەیان بە بڕی لە سەدا 40 و گەڕانەوەی ئەو بیمانەی کە پێشتر هەیانبوو هەروەها پرسی خانەنشینی و پارەکەیان کە 10 ساڵ لەمەوبەر بڕاوە .

سەندیکاکەیان کە 33هەزار ئەندامی هەیە ماوەیەکی زۆر لە وتووێژدا بوو سەبارەت بە ناکۆکییەکانی کرێکاران و ئیدارەی کۆمپانیاکە دوای ئەوە کە کۆمپانیاکە کە تەنها ئۆفەری لە سەد 25 کرد، بەڵام کرێکاران بە زۆرینە ڕەتیان کردەوە و بەردەوامییان دا بە مانگرتنەکەیان .  دواتر کۆمپانیاکە ئەو بڕەی کە بەڵێنی دابووە زیاد کرد بۆ لە سەدا 30 بەڵام هێشتا کرێکارەکان ڕەتییان کردوە چونکە لە ئاستی داخوازییەکەیاندا نەبووە هەروەها داخوازییەکانی دیکەیان فەرامۆشکرابوون  لەبەرئەوە بەڕێژەی لە سەدا 64 ڕەتکرایەوە .

بەڵام دوای ئۆفەری نوێی کە لە سەدا 38 لە ماوەی 4 ساڵدا سەندیکاکەیان داوایان لێدەکات دەنگ بە ئۆفەرە نوێیەکە بدەن کە  باشترکردنی گرێبەستە کە بریتییە لە زیادکردنی مووچەی 38% لە ماوەی چوار ساڵدا، ئەمەش هیوای کۆتاییهێنان بە وەستاندنی کۆمپانیاکە زیاد دەکات دوای زیاتر لە حەوت هەفتە. لەم بارەدا ڕەنگە

کرێکارەکان پاڵپشتی زیادکردنی مووچەیان بە ڕێژە تازەکە کە لە سەدا 38 بکەن هەروەها  گەڕانەوەی خانەنشینییەکەیان و قازانجی دیاریکراو کردووە کە دە ساڵ لەمەوبەر لەدەستیان داوە.

Leave a Reply