فەرەنسییەکان یا دەبێت پەنا بەرنەوە بەر شەقام، یاخود ڕازی بن بەوەی کە بە سەریاندا دەسەپێنرێت
13/10/2024
سەرەكوەزیرانی فەرەنسا ، Michel Barnier ، دەڵێت بوجەی دەوڵەت 60 ملیار یورۆی نوقسانە ، ئەمەش دەبێت بە زیادکردنی باج یاخود کەمکرنەوە و بڕینی خزمەتگوازارییەکان و بیمەکان پڕبکرێتەوە.
زیادکردنی باج یەک لەسەر سێی فشاری بودجەی 60 ملیار یۆرۆ پێکدەهێنێت، ئەوەی دیکەش لە کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە سەرانسەری وەزارەتەکاندا دێت. خەرجکردن بۆ ئاسوودەژیانی [ بیمەکان] و تەندروستی و خانەنشینی و حکومەتە ناوخۆییەکان لێدانی ئامانجدار دەبێت، کە ڕەنگە یاسادانەرانی ئۆپۆزسیۆن، واتە پەڕلەمانتار، لە پەرلەماندا بە هۆی دەنگەوە پێچەوانەی بکەنەوە.
خۆ ئەگەر ئەم لایەنە ئۆپۆزسیۆنانە دژی ڕەشنووسی یاسای بودجە هاتنە دەنگ و بە زۆربە بڕیار و پلانەکەیان هەڵوەشاندەوە ئەوە حکومەت بژاردەی ئەوەی هەیە کە بەپێی مادەی 49.3 ی دەستووری فەرەنسا بەبێ دەنگدان ئەوەی کە ویتستویەتی بیسەپێنیت . بەڵام ئەمە دەرگای دەنگدانێکی دیکەی لێسەندنەوەی متمانە دەکاتەوە، سەرەکوەزیران جارێکی دیکە دەخاتە ژێر ڕەحمەتی ئۆپۆزسیۆنەوە.
باسکردن لە زیادکردنی باج ، بە زۆری زیادکردنی باجە لەسەر ئەوانەی کە داهاتییان کەمە، لەوانە مامۆستایان و خانەنشیکراوان وکارمەند و کرێکارانی بەشە خزمەتگوزارییەکان، گوایە حکومەت لەژیر فشاری کەرتی دارایی و هاودەوڵەتە ئەوروپییەکانیدایە .
دوای ڕاپرسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، حکومەتەکەی بە هاوکاری حیزبە چەپەکان کە زۆرترین دەنگیان هێنا لە حوکمدا مایەوە و ئێستاش ناتوانن بەرنامەکانی خۆیان بسەپێنن . هاوکاتیش ئەم ئەم پلانەی حکومەت کە سیاسەتی تەقەشوفە ، واتە سك هەڵگوشین ئەوەندە کارایی خراپ لەسەر خزمەتگوزارییەکان و بیمەکان و هەژاران دادەنێت تەنانەت حیزبەکەی مارین لیوپان دژە پێی .
سیاسییەکان هەرگیز دانانمێنن لە دۆزینەوەی ڕێگای دیکە بۆ گەیشتن بە مەرام و جێبەجێکردنی پلانەکانیان . بۆ نموونە وەکو باس دەکرێت ڕاگرتینی زیادکردنی پارەی خانەنشینانە بۆ ماوەی 6 مانگ کە لێرەدا حکومەت دەتوانێت 4 ملیار یورۆ بگێڕیتەوە بۆ بوجەی دەوڵەت هەروەها لابردنی 4000 مامۆستا ڕێگەیەکی دیکەیە بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی ئەو نوقسانییەی بوجە . ئەمانەش پلانن گەر کار گەیشتە کردنی فشارێکی گەورە بۆ سەر حکومەت.
کەواتە بژاردەیەك بۆ فەرەنسییەکان گەر ئەم پلان و بڕیارە لە پەڕلەماندا پێچەوانە نەکرێتەوە، دوانە ، یا دەبێت بگەڕیتەوە بۆ سەر شەقام بۆ سەپاندنی ویست و پێداوسیستییەکانیان ، یاخود ڕازیبوونە بە بڕیار و پلانەکەی حکومەت .