Categories
Kurdish

قەیرانەکان

قەیرانەکان

12/06

قەیرانی دارایی ، قەیرانی ئابووریی ، قەیرانی سیستەمەکە . گەرچی قەیرانی دارایی و ئابووریی کارایی لەسەر یەکدی دادەنێن بەڵام مەرج نییە کە کاراییەکی زۆر لەسەر سیستەمەکە دابنێن .  قەیرانی سیستەمەکە هەمە لایەنەیە گەر چی لە یەکێك لەو قەیرانانەوە دەست پێدەکات.  لەگەڵ ئەوەشدا هەر  یەك لەو دوو قەیرانەی دیکە لاوەکین واتە لە پلەی دووهەم دا دێن ، بۆیە مەرج نییە کە سیستەم ڕوبەڕوی یەكێك لەو قەیرانانە بووەوە مانای وابێت خودی  سیستەمەکە لە قەیراندایە دەکریت ئەو قەیرانە بە ئاسانی چارەسەر بکرێت .  نموونەی زیندوو ویرانی دارایی تورکیا و ئێران و هەندێك لە وڵاتانی دیکەیە.

وەکو پێشتر وتومە سیستەمەکە یەکەیەکی یەکگرتوی گەورەیە کە سەراپای ئابووریی و سیاسیی و دارایی و کولتورییی و کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگی و ڕۆشبیریی دەگرێتەوە . 

لەچەرخی ڕابوردوودا قەیرانێکی گەورەی ئابووری لە ساڵی 1929 و بۆ 1933 ڕوویدا سەراپای ئەوروپای بە گشتی و بریتانیای بە خەستی گرتەوە ئەم قەیرانە تاکو کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم ، 1945 ، شوێنەواری خۆی بەجێهێڵا و کارایی زۆری لەسەر کۆمەڵگە دانا .

قەیرانی دووەم ، قەیرانی دارایی ساڵی 2008 بوو کە وەکو قەیرانەکەی ساڵی 1929- 1933 کارایی گەورەی دانەنا.  هۆکارەکەش ئەوە بوو کە لە قەیرانی یەکەمدا حکومەت لاواز بوو دەستتێوەردانی وەهای نەکرد ، بانقەکانیش ئەوەندە بە گرنگ وەریان نەگرت خەریکی ئەوە بوون کە خۆیان دەیان ویست و ئامانجیان بووە.  هەرچی قەیرانی دارایی ئەم چەرخە ، ساڵی 2008 بوو لەبەر ئەوەی کە دەوڵەت باڵادەست و زۆر بەهێزتر بوو لە پێشتری، حکومەتەکان دەستوەرردانیان کرد .  هاوکارییەکی زۆری ئەو بانق و کۆمپانیا گەورانەیان کرد کە ڕووبەڕوی مایەپوچی و هەرەسهێنان دەبوونەوە .

ئەزموونی قەیرانەکەی ئەم دواییە، ئەوەی پشتراستکردەوە کە سەرمایەداریی بە هەموو کەرت و دامەزراوەکانییەوە دارایی و ئابووریی  کۆمەڵایاتی ناتوانێت لە بوون و مانەوەیدا بەردەوام بێت  گەر دەوڵەت نەبێت و ڕۆڵ و  وەزیفەی دەوڵەت لاوە بخرێت.     

Leave a Reply