لە بریتانیا دەرزی بچوککردنەوەی ناوقەد ( تەنگە) لە کەسانی قەڵەوی بێ کار دەدرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر کار
15/10/2024
حکومەتی بریتانی گوایە نەبوونی پارە و نوقسانی بوجە وای شپرزە کردووە کە هەموو جۆرە سیاسەتێکی ناڕەوا بەکاربهێنیت.
وەزیری بەشی تەندروستی دەلێی بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە زۆر قەڵەون و بووتە هۆی نەخۆشی تر و وازهێنان لە کارەکانیان، یاخود نەتوانایی کار کردن ڕەنگە دەرزی باریککردنەوەی ناوقەدیان و کێش دابەزینیان لێبدرێت .
خەڵکانێکی زۆر بە جۆرێك لە جۆرەکان نەخۆشن و توانای کارکردنیان نییە ،. بە گوێرەی ڕاپۆرتە نوێیەکان ژمارەی ئەوانەی کە بە هۆی نەخۆشییەوە مۆڵەت وەردەگرن یاخود کارەکانیان واز لێدەهێنن لە هەڵکشاندایە . وەزیر دەڵیت ئەم گرفتە ساڵانە 11 ملیار پاوەند لەسەر بوجەی دەوڵەت دەکەوێت کە لە بەشی تەندروستیدا خەرج دەکرێت کە ئەمە زیاترە کە گرفتی جگەرەکێشان و نەخۆشییەکان. .
پلانەکەی وەزیر، وەکو بەردەکە وایە کە دوو چۆلەکەی پێدەکوژیت . یەك: ئەوانە دەگەڕێنرێتەوە بۆ سەر کار و چی تر ئەو کلفە زۆرە لە سەر خەستەخانەکان و دکتۆرەکان [ بەشی تەندروستی ناکەون] . دوو: ئەمانە چی تر نەك هەر پارەیان تێدا سەرف ناکرێت بەڵکو خۆیان ژیانی خۆیان زامن دەکەن و باجیش بە دەوڵەت دەدەن .
ئەمەی وەزیری تەندروستی ، لە ئێستادا گریمانە، بەڵام گریمانێکی بەهێزە و دەوڵەت پەنا بۆ هەموو شتێك دەبات بۆ پرکردنەوەی نوقسسانی بوجە . لەم بارەشدا هەمیشە ئەوانەی کە باریان خوارە وەکو : کەمئەندامان و دایکان و باوکانی یەكباڵ لەگەڵ منداڵێک یا زیاتر، خانەنشینان ، بێ کاران کە جۆرێك لە بیمە وەردەگرن نیشانەیان لێدەگرن لە بری کۆکردنەوەی باج یا هەر هیچ نەبێت بە زیادکرنی لە سەدا 1ی باج لەسەر هەرە دەوڵەمەندەکان تاکو ئەو کەلێنە پڕ بکاتەوە ، دێت هێڕش دەکاتە سەر بارخواران و کەسە نەگبەتەکانی نێو کۆمەڵگە.