مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکانی ئێران بەردەوامە
01/06/2025
ئەوەی کە بووەتە هۆی مانگرتنەکە و بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییە، زیادبوونی تێچووی کارکردن و کەمبوونەوەی نرخی گواستنەوە لەگەڵ زیادبوونی پارەی لێبڕینی کرێی گواستنەوە لەلایەن دەڵاڵەکانەوە هەروەها زیادبوونی باجی رێگەوبان و بەرزبوونەوەی پارەی زەمانەتکردنی بارهەڵگەرکان .
ئەوانەی کە بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە مناگرتنەکەدا زیاترن لە یەك ملیۆن و دووسەد هەزار کەس . نزیکەی 30٪ بۆ 35٪ـی بارهەڵگرەکانی ئێران کە دەکاتە نزیکەی 100 هەزار تانکەر، تایبەتن بە گواستنەوەی سووتەمەنی و ئەوانیش بەشدارن لە مانگرتنەکەدا. تەمەنی شؤفێرەکان کە مانیان گرتووە لە نێوانی 50 بۆ 60 ساڵن.
ئا شکرایە کە گواستینەوە پێداویستییەکان و شمەکەکان زۆر بایاخدارە لە ئێراندا و ڕؤڵی گرنگ دەبینێت لە گواستنەوەی نزیکەی 80٪ـی کاڵا لەنێوخۆی ئێران، لەوانە کاڵای خاو، بەرهەمی کشتوکاڵی، کەرەستەی بیناسازی و خۆراک؛ هەروەها رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ وڵاتانی دراوسێ و وەک دەروازەیەکی ترانزێت لەنێوان ئاسیا و ئەورووپا کاردەکات.