مانگرتنی کرێکارانی نایجیریا
04/06/2024
ئەوەی کە ڕوونە و هیچ بەڵگە و پشتڕاستکردنەوەیەکی نەویستووە و ناوێت پرسی هەڵبژاردنە کە لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایەدا لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا گۆڕانکاری بنەڕەتی نەکردووە زۆر کاتیش کۆمەڵی بەرە و کارەساتی زیاتر بردووە.
یەكێك لەو وڵاتانە نایجیریایە کە لە هەڵبژاردنی جاری پێشوودا وەکو هەموو جارەکانی دیکە و هەموو وڵاتێکی دیکە بە بەڵێنی بریقەدار و قسەی بێ بەڵگە توانیویانە خەڵکانێکی زۆر ئالوودەی دەنگدان بکات و دەنگ بۆ سەرۆکی نوێ ‘ بۆلە ئەحمەد ‘ لە 29/05/2023 دا، هەڵبژێڕرا کە گوایە دەتوانێت ژیانی خەڵکی لە ڕوی ئابوورییەوە بگۆڕێت و ئاسایشی کۆمەڵایەتیشیان لە بەرانبەر بوکو حەرامدا بۆ دابین بکات . بەڵام پاش دوو ساڵ ژیان بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە ، ئاسایش دابین نەکرا ، نرخی سووتەمەنی پاش هەلوەشاندنەوەی هاوکاری حکومەت کە زیات لە 7 ملیۆن پاوەند بوو بۆ سووتەمەنی ، تێچوی کەرەسەکانی ژیان چوونەتە سەرەوە ، قەرزی نوێی ئایجیریا لە بانقی جیهانی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار زامن کرا و … زۆری تر .
نقابەی مەرکەزی نایجیری چی تر نەیتوانی چاوەڕوانیی بکات بۆیە دوای دانیشتنی ڕۆژی هەینی ڕابوردوو ، 31/05 لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتدا نەگەیشتنە ئەنجامێك بانگەشەی مانگرتنی بە بەردەوامی، واتتە نادیار کە ڕؤژی کۆتاییهێنان دیاری نەکراوە، کرد تاکو حکومەت ئامادە دبێت بە زیادکردنی لانی کەمی کرێ کە لە ساڵی 2019 وە تەنها لە مانگێکدا 15 پاوەندی بریتانییە. ئەم ڕێکەکەوتنەی نێوانی نقابە و حکومەت لە کۆتایی مانگی نیساندا کۆتایی هات و ئێستا نقابە داوی بەرزبوونەوەی دەکەن بۆ ڕێژەی 257 پاوەند لە مانگێکدا.
مانگرتنەکان لە ئێستادا ئەم شوێنانەی گرتۆتەوە : وێستگەکانی کارەبا داخران و گەشتەکان ڕاگیران و دەروازەکانی پەرلەمان گیران وەک ناڕەزایەتییەک لەسەر کەمترین مووچە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی ناوخۆیی دەیلی تراست بڵاویکردەوە، لقەکەی نقابەی NLC لەناو ئەنجومەنی یاسادانانی نیشتمانیدا کارەبا و ئاوی هەردوو ئەنجومەنی پەرلەمان بڕیوە. هەروەها هەواڵی داخستنی بانک و نەخۆشخانەکان لە ژمارەیەک ویلایەتدا بڵاوبووەتەوە.
لە دوێنێوە ، دووشەمە، نقابە سەرەکییەکانی کرێکارانی نەیجیریا تۆڕی کارەبای نیشتمانییان داخستووە و کارەکانی فڕۆکەخانە و هێڵە ئاسمانییەکانیان پەکخستووە و دەروازەکانی پەرلەمانیان داخستووە، لەکاتێکدا دەستیان بە مانگرتنی نادیار کردووە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی حکومەت لەسەر کەمترین مووچە