مانگرتنەکە بەردەوامە
27/10/2025
کرێکارانی کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی دوای ڕەتکردنەوەی دوایین ئۆفەری گرێبەستەکەیان بەردەوامن لە مانگرتن.
لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوا نزیکەی سێ مانگ مانگرتن ٣٢٠٠ کرێکارانی کاری ماشینی لەو کارگانە دەگرێتەوە کە فڕۆکەی سەربازی و چەکیان تێدا پەرەپێدەدرێت
ئەو کرێکرانە کە لە سێ کارگەی ناوەڕاستی ڕۆژئاوان و فڕۆکە و چەکی سەربازیی تێدا پەرەپێدەدرێت، ڕۆژی یەکشەممە دەنگیان بە ڕەتکردنەوەی دوایین ئۆفەری گرێبەستی کۆمپانیاکە داو بەردەوامبوون لە مانگرتنێک کە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر دەستیپێکردووە.
ئەم کرێکارانە لە کارگەکانی شاری ماسکۆتا لە ویلایەتی ئیلینۆیس و میزۆری لە شاری سانت لویس و سانت چارڵزن و هەڕەشەی پێشکەوتنی کۆمپانیای فڕۆکەوانی دەکەن لە وەرگرتنەوەی پێگەی دارایی خۆی لە بەرانبەر نەهاتنە دی داخوازییەکانیان.
برایان براینت، سەرۆکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ماشێنساز و کرێکارانی فڕۆکەوانی لە بەیاننامەیەکدا وتی: “بۆینگ ئیدیعای کرد کە گوێیان لە کارمەندەکانیان گرتووە – ئەنجامی دەنگەکانی ئەمڕۆ دەیسەلمێنێت کە گوێیان لە کارمەندەکانیان نەگرتووە.” “بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی بۆینگ بەردەوامن لە سووکایەتیکردن بەو کەسانەی کە پێشکەوتووترین فڕۆکەی سەربازی جیهان دروست دەکەن – هەمان ئەو فڕۆکە و سیستەمی سەربازییە کە ئەندامانی خزمەتگوزارییەکەمان و میللەتەکەمان بە سەلامەتی دەهێڵنەوە.”
ئۆفەری پێنج ساڵە تا ڕادەیەکی زۆر هەمان ئەو ئۆفەرانە بوو کە پێشتر لەلایەن ئەندامانی سەندیکاکانەوە ڕەتکرابوونەوە. کۆمپانیاکە پاداشتی پەسەندکردنی کەمکردەوە بەڵام ٣٠٠٠ دۆلاری لە پشکەکانی کۆمپانیای بۆینگ زیادکرد کە لە ماوەی سێ ساڵدا جێگیرکراون و بڕیاری ١٠٠٠ دۆلاری خەڵاتی مانەوە لە ماوەی چوار ساڵدا دا. هەروەها گەشەی مووچەی کرێکارانی لە لوتکەی پێوەرەکانی مووچە لە ساڵی چوارەمی گرێبەستەکەدا باشتر کرد.
ئەمانەی کە کراون لە ئێستادا بۆ بارودۆخی ژیانی کرێکاران کافی نییە بۆیە ئەوان بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان . سەندیکاکەشیان دەڵێت : “هاودەنگیمان لەگەڵ کرێکاراندا بەهێزە و ئیدیعای کۆمپانیاکە بە پێچەوانەوە هەڵەیە.”
دانوستانەکان لە ماوەی هاویندا لە ڕۆژانی پێش مانگرتنەکەدا پەرەیان سەند و کرێکاران ڕێککەوتنێکی پێشنیارکراوی پێشوویان ڕەتکردەوە کە بریتی بوو لە زیادکردنی ٢٠%ی مووچە لە ماوەی تەمەنی گرێبەستی پێنج ساڵەدا