ناڕەزاییەکانی کینیا تاکو دوێنیش، 27ی مانگ هەر بەردەوام بوو
28/06/2024
بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێ ئەو ناڕەزاییانەی کە لەم ڕۆژانەی پێشوودا لە شارەکانی : Nairobi, Kisumu, Mombasa, Kakamega, Nakuru ،Kericho و زۆرێك لە شارەکانی دیکەی کینیا ڕووی دا هەر بەردەوامە ئەمە دوای ئەوەشی کە سەرۆکی کینیا بە تەواوی و بێ هێڵانەوەی هیچ پەنا و پاساوێك یاساکەی کە پەڕلەمان بڕیاری لەسەر دابوو، بەڵام مابوووە سەر ئەوەی کە خۆی واژۆی بکات هەڵوەشاندەوە و دڵنیایی تەوای دا بە هاووڵتیان لەو بارەوە.
ناڕەزایی خەڵکەکە لەسەر یاسای دارایی بوو ئەویش بە زیادکردنی باج لەسەر خەڵک و پێداویستییەکانی ژیاننیان بە بڕی 2 ملیار دۆلاری ئەمەریکی کە ئەمەش لە لایە ن صندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە بەسەریا سەپێنرابوو.
بارودۆخی ئابووری و سیاسی کینیا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە و دەڕوات . سەرۆکی پێشووتری، دانیال عەرەب مۆیا کە لە لایەن ئەمەریکاو دەوڵەتانی ڕؤژئاواوە هاوکاری و پشتگیریی لێ ئەکرا بۆ خەفە کردنی بزوتنەوەی کرێکاران بە سەرکوتکردنیان کە ساڵی پێشوو لە ناڕازییەك دژ بە سیاسەتی سك هەڵگوشین [ تەقەشوف] 75 کەس بە گولەی پۆلیس کوژران . ئیتر هەر لەو کاتەوە مانگرتنی بەشە جیا جیاکانی کرێکاران خزمەتگوزارییەکان و مامۆستان ناو بە ناو بەردەوامن.
کارمەند و کرێکارانی کلینیکەکانی جارەسەرکردن کە 85 ڕۆژە لە مانگرتندان ، هاتن بە دەم خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانەوە بە چارەسەرکردنی پێکراوەکان و لێدراوەکان کە لەسەر دەستی پۆلیس دا بوون. هاوکاتیش نقابەی گشتی کینیا پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران نیشان دا. نقابە لە ئێستادا ڕەتیانکردووەتەوە کە دەیان هەزار کەس کە لە مانگرتندان کۆبکەنەوە کە لە کارەکانی بەرهەمهێنان و پرۆسێسکردنی خۆراک و بەرهەمهێنانی کیمیایی و پلاستیک و کانزاکان لە ناوچەی پیشەسازی لە نایرۆبی دامەزراون.
سەرۆك ولییەم ڕوتۆ، ڕیفۆرمەکەی هەر لە بواری ئابووریدا نییە بەڵکو لایەنی سیاسیش بەشی گەورەیەتی بۆ ئەمەش ئەوە دەیەوێت و خۆی ئامادە دەکات بۆ سەپاندنی ڕێوشوێنی زیاتری دەوڵەتی پۆلیسیی، وەک پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و خۆپیشاندان، ساڵی ٢٠٢٤، کە سنووردارکردنی شوێنی ناڕەزایەتییەکان و سەپاندنی غەرامەی توند بۆ “پێشێلکارییەکان” کە دەگاتە ٧٧٠ دۆلار، کە یەکسانە بە تێکڕای مووچەی نیو ساڵ.