Categories
Kurdish

ناڕەزایی و مانگرتنی دکتۆرەکانی هیندستان

ناڕەزایی و مانگرتنی دکتۆرەکانی هیندستان

18/08/2024

هەفتەی ڕابردوو لەناو کۆلێژێکی پزیشکی لە شاری کەلکەتا دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر پزیشکێکی کە لە قۆناخی ڕاهیناندا بوە و تەمەنی 31 ساڵ بووە و کوژراوە.  . ئەم پزیشکە لە دوای شفتێکی درێژەی کارکردنیا  چووبووە ئەوێ بۆ ئەوەی شەوانە پشوو بدات.  سەبارەت بە ڕوودانی کارەساتەکە  خۆبەخشێکی پۆلیس، کە بۆ یارمەتیدانی ئەفسەرانی پۆلیس و خێزانەکانیان دەستنیشانکراوە کە پێویستیان بە خەواندنەوە بوو لە نەخۆشخانە تۆمەتبارکراوە بەو تاوانە و دەستگیرکراوە.

 ئەمەش ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە نێوان پزیشکەکاندا لێکەوتەوە و هاوتەریبی لەگەڵ دەستدرێژی بەکۆمەڵ و کوشتنی  خوێندکارێکی تەمەن 23 ساڵ لەسەر گواستنەوەی پاس لە نیودەلهی لە ساڵی 2012 دا.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابوردوو ڕاگەیەندرا کە لە 8ی مانگدا پۆلیسی ئۆتاراکاند تەرمی پەرستارێکی گەنجیان دۆزیەوە کە 9 ڕۆژ پێشتر دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و کوژراوە، لەکاتێکدا لە شوێنی کارەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە.

لە ڕاستیدا بەو هۆیەوە ناڕەزاییەکان لە 9ی مانگەوە دەستی پێکردووە و ناڕەزاییەکان پەرەی سەند و فروانتر کران، ئەمەش  کاتێک پۆلیس تەرمی خوێناوی پزیشکە ڕاهێنراوەکەی لە هۆڵی سیمیناری کولێژی پزیشکی و نەخۆشخانەی RG Kar کە لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێت لە شاری کەلکەتا دۆزیەوە

 توندوتیژی سێکسی دژی ژنان کێشەیەکی بەربڵاوە لە هیندستان. لە ساڵی 2022، پۆلیس 31516 ڕاپۆرتی دەستدرێژی تۆمارکردووە – کە بە بەراورد بە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 20% زیادیکردووە، بەپێی نووسینگەی نیشتمانی تۆمارەکانی تاوان.

بە هۆی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی و کوشتنەوە زۆرێك لە خەستەخانەکانی ئەوێ کە زیاتر لە یەك ملیۆن دکتۆر کاریان تێدا دەکات دوێنێ ، شەمە، لە سەعات 6 ی بەیانییەوە دکتۆرەکان بڕیاریان دا کە بۆ ماوەی 24 سەعار مان بگرن و نەچنەوە خەستەخانەکان مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر خراپ و چارەسەری  کتوپڕ.

Leave a Reply