Categories
Kurdish

نزیکەی 40%ی پارەی پیس، نایاسایی جیهان لە لەندەن و وڵاتانی وابەستەی شا و شابانو سپی دەکرێتەوە

نزیکەی 40%ی پارەی پیس، نایاسایی جیهان لە لەندەن و وڵاتانی وابەستەی شا و شابانو سپی دەکرێتەوە

 15/05/2024

نازانم بۆچی حوکمداران و سیاسییەکانی بریتانیا ئەوەندە بێ ئابرون کە خۆیان سەرجاوەی سەرەکی گەندەڵی و نەبوونی ئازادیی و نادیمۆکراتییەت و هەرچی دیارەدەی خراپ هەیە [ کە ڕەنگە لە هەندێك لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا نەبێت ] کە لە بریتانیادا هەیە کەچی داوای شەفافی و بنبڕکردنی گەندەڵی لە وڵاتانی دیکە دەکەن!!  ئەی دەبێت نەزانن کە زۆرێك لەو وڵاتانەی کە گەندەڵی و پشێوی زۆری تێدایە کۆنە کۆڵۆنیاکانی خۆیانن هەر تەماشای عیراق، نایجیریا و پاکستان بکەن کە تۆپی گەندەڵین ؟؟

لێرە گرنگە کە قسەی کاربەدەستێکی گەورەی حکومەتی ئێرە ، جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، Andrew Mitchellدەبیستن و  ڕایگەیاندووە، نزیکەی 40%ی پارە پیسەکانی/ نایاساییەکانی جیهان بە شاری لەندەن و بۆرسەی لەندەن و شوێنەکانی دیکە دا تێدەپەڕێت و لە فلتەر دەدرێت و بە جۆرێك لە جۆرەکان سپی دەکرێتەوە یا هەر بە ڕەشی دەمێنێتەوە.

Andrew Mitchell لە لێدوانێکیدا بۆ دامەزراوەی بیرمەندی بلو برایت، وتی: لەبارەی پرسی پارەی ڕەش و نایاساییەوە، گرنگە دان بەوەدا بنرێت کە بەریتانیا سەگێکی لە شەڕەکەدا هەیە. بەپێی هەندێک خەمڵاندن، 40%ی سپیکردنەوەی پارە لە سەرانسەری جیهاندا – ئەم پارانەن  کە زۆرجار لە ئەفریقا و ئەفریقییەکان لەلایەن بازرگانانی گەندەڵ و سیاسەتمەدارە چەمووشەکان و لۆردەکانی جەنگ و هتد دەدزرێت – 40%ی ئەو پارەیە لەڕێگەی لەندەن و خاکەکانی دەرەوەی وڵات و کە  وابەستەی شاو شابانوی بریتانیان دێت .”

لە ساڵی 2018 بەریتانیا یاسایەکی دەرکرد کە داوا لە حکومەت دەکات ڕەشنووسی فەرمانێک لە ئەنجومەن دەربکات کە تا ساڵی 2020 تۆماری خاوەندارێتی سودمەندەکان بسەپێنێت، ئەمەش دوای فشار و خۆڕاوەشاندنێکی هەندێك لە ئەندام پەڕلەمانتارەکانی پارتی پارێزگاران/ تۆری-یەوە بو .

 میچڵ کە ئەوکاتە پۆستی لە کابینەی حکومەتدا نەبوو و  لە پشتەوە دادەنیشت ، یەکێک بوو لە پەرلەمانتارە یاخیبووەکانی پارتی موحافزین / تۆری. دوورگەکانی ڤێرجینیا و دوورگەکانی کایمان سەبارەت بەم پارە رەشە تا ئێستا تۆمارە گشتیەکانیان نەخستۆتە ڕوو، ئێستاش ئاماژە بە بڕیارەکانی دادگای دادوەری ئەوروپا دەکەن بۆ دانانی سنووردارکردن بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن بچنە ناو تۆمارەکانەوە.  هەر یەك لەم دوانەش ، The British Virgin Islands،  BVI، و دوورگەکانی کایمان کەوتوونەتە دەرەوەی بڕیارەکانی ECJ، دادگەی دادوەری  ئەوروپاوە.

Leave a Reply