نقابەی یەکێتی کرێکارانی ئوتومبیل لە ئەمەریکا لە مانگرتندان
23/09/2023
UAW ، کرێکارانی نقانەی یەکگرتوی کرێکاران لە 15ی ئەیلول دەستی بە مانگرتن کرد. هەینی ڕابردوو سێ کارگە کە نزیکەی ١٣ هەزار کرێکاریان تێدابوو، کارگەیەکی ستێلانتیس لە شاری تۆلیدۆی ویلایەتی ئۆهایۆ و کارگەیەکی فۆرد لە شاری واین لە ویلایەتی میشیگان و کارگەیەکیکۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز لە ویلایەتی وێنتزڤیل لە ویلایەتی میزۆری، دەستیان لە کارکردن کێشایەوە.
کرێکارانی ئۆتۆمبێل داوای زیادکردنی مووچەی بەرچاو و گەڕانەوەی ئەو یارمەتییانەیان کردووە کە لە کاتی پاشەکشەی ئابووری ساڵی ٢٠٠٨دا لێیان سەندراوەتەوە، بەڵام هەرگیز ئەوانە نەگەڕێندرانەوە کاتێک کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل گەڕانەوە بۆ قازانجکردن.
نقابەی کرێکارانی ئوتومبیل ڕەخنەی لەو قازانجە چەند ملیار دۆلارییە گرتووە کە سێ کۆمپانیا گەورەکەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە دەیەی ڕابردوودا ڕاپۆرتیان کردووە، لەوانە مووچەی زۆری کارگێڕان و ملیارەها دۆلار کە لە ڕێگەی کڕینی پشک و پاداشتەوە ڕەوانەی وۆڵ ستریت کراون.
ئەم مانگرتنە مێژووییەی کرێکارانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا ڕۆژی هەینی پەرەی سەند، کاتێک سەرۆکی یەکگرتووی کرێکارانی ئۆتۆمبێل، شۆن فەین، داوای لە ٣٨ کارگەی دیکە لە سەرانسەری ٢٠ ویلایەت کرد بەشداری مانگرتنەکە بکەن.
ئەم مانگرتنە یەکەم مانگرتنە کە لە یەک کاتدا هەر سێ گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ئەمریکا بگرێتەوە و تادێت سیاسی دەبێت.. فەین سەرۆکی نقابەکە ڕۆژی هەینی بانگهێشتی جۆ بایدنی کرد بۆ هاتنی بۆ هێڵەکانی مانگرتن ، بایدن ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بڕیارە سەردانیان بکات.
شۆن فەین ئاماژەی بەوەشکردووە، “بانگهێشت دەکەین و هانی هەموو ئەو کەسانە دەدەین کە پشتگیری لە کەیسەکەمان دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵمان بن لە هێڵی خۆپیشانداندا، لە هاوڕێ و خێزانەکانمانەوە تا دەگاتە سەرۆکی ئەمریکا. بانگهێشتتان دەکەین کە لەگەڵمان بن لە شەڕەکەماندا” . فەین وتیشی کە هەندێک پێشکەوتنی ڕاستەقینە لە دانوستانەکاندا لەگەڵ فۆرددا هەبووە، لەوانە نەهێشتنی پلەیەکی کەمی مووچە، ئاسایشی کارێکی زیادە، گۆڕینی کار بۆ هەموو کرێکارانی کاتی، گەڕاندنەوەی دەستکاریکردنی تێچووی ژیان کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا نەهێڵدرا، و مافی مانگرتن بەهۆی داخستنی کارگەکان. فەین لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا وتی: کۆمپانیاکان دەزانن چۆن ئەمە ڕاست بکەنەوە.
;ستیلانتیس و کۆمپانیای جی ئێم بە تایبەتی پێویستیان بە هەندێک پاڵنانی جددی دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، “جیهان چاودێری دەکات، خەڵکەکەش لایەنگری ئێمەن. ئێمە بینیومانە ڕاپرسیی لە دوای ڕاپرسی دەرچوون و دەڵێن گەلی ئەمریکا پشتگیری لەو کارە دەکەن کە ئێمە دەیکەین”.