هەرگیز سەرانی وڵاتانی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا ئەوەندە سوکایەتی و ئیهانەیان پێنەکراوە
13/02/2025
دوای بانگەشە دۆناڵد ترمپ بۆ ڕاوەستانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا و هاتنی وەزیری بەرگریی و جێگرەکەی بۆ میۆنیك ، ئەڵمانیا، سەرانی وڵاتانی ئەوروپا و یەکەێتی ئەوروپا چوونەوە ناو قەفەسەکەی خۆیان.
ئەوەی کە ئەو دووو نێردەیەی دۆناڵد ترامپ بەمانی کرد با دەواری شری نەکردووە هەر بۆ ئیهانەیان دوای قسەکەی جێگری ترامپ جەی دی ڤانس بۆ 30 خولەکە کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ سەرۆکی پارتی German: Alternative für Deutschland, AfD ڕاستڕەوی ئەڵمانیا کرد کە لە کاتێکدا داواکەی چانسڵەی ئەڵمانیا Olaf Scholzبۆ بیبیبی ڕەتکردەوە.
نەك هەر ئەمە تەنانەت لە سیاسەتی یەکێتی ئەوروپاشدا دەستوەردانی کرد و بە سوکایەتیییەوە پێی وتن کە ئێوە دژ بە پەنابەر و کۆچبەر نین ، ئێوە گوێ بە دەنگدەرانتان نادەن ، ئێوە بەشە پشکی خۆتان ناخەنە بوجەی ناتۆوە ، ئێوە دیمۆکراتی نیین هەڵبژاردن هەڵدەوەشێننەوە ، ئێوە ناتوانن بەرگری لە خۆتان بکەن . تیمی بەشداربووی ترامپ بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاگربەستی پێی وتن ئێوە لەسەر مێزی ئاگربەستی و سازشی نێوانی ئۆکرانیا و ڕوسیا نابن ، دەتوانن ڕاوێژکار بن و وتووێژ لەسەر ئەوە بکەن ، بەڵام مافی بەڵێ و نای گفتۆگۆکاتان نییە ، ئەمەریکا سەربازی خۆی نانێرێت بۆ پاراستنی ئاگربەستی ئەوە خاکی ئێوەیە و دەبێت خۆتان ئەوە بکەن . بە بریتانیا کە دۆستی هەرە نزیکی ئەمەریکایە وتی ئێوە دژ بە ژنانن و مافی ژنانن چونکە ڕێگا نادەن کەمپەینی دژ بە دەرهێنانی کۆرپەلە نزیك لە عیادەکان بێتەوە.
هەموو ئەو سیاسەتباز و شەرخوازنەی کە دانیشتبون گوێیان لێبوو تەنها دەستیان لە ناو دەستاندا بوو، یا لە ناو گەڵ و گونیان دادانا و هەناسەی ساردیان هەڵدەکێشا ن هەر وەکو جامێ ئاو و دۆی ساردیان بە سەردا کرابێت .
ئەمان ئێستا هیچیان بۆ نەماوەتەوە لەو داخوازیانەی کە پێشتر هەیان بوو کەوتوون ، تەنها داوای ئەوە دەکەن کە لە گفتۆگۆ لەگەڵ ڕوسییەکان و پوتیندا داوای گەرەننی / زەمانەتی سەلامەتی ئۆکرانیاو ئەوروپا بکرێت . ئەمەش یانی کە خۆیان ناتوانن ئەو زەمانەتە بکەن دەبێت ئەمریکا بیکات.
لە وەڵامی ئەو هەموو سوکایەتی و هێڕشەدا ئەمان هەر ئەوەندەیان بۆ کراوە کە بانگەشەی کۆبونەوەی لوتکەیی سەرکردەکانی ئەوروپا بکەن کە ڕەنگە بەیانی بگیرێت تاکو بزانن چی بکەن لە بەرانبەر هەڵوێستی ئێستای ئەمەریکادا .
ئەم بزنسامانە سیاسی و تینو بە خوێنانەی ئەوروپا بە قسەی جۆ بایدن و ناتۆ ئەو نەهامەتێیان بەسەر گەلی ئۆکرانیا هێناو ئۆکرانیایان کردە بەخ یا مەڕی قوربانیی .